سوپای تورک لە لیجە، پاسوور و دارا هێنێ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد

سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی ریزی نێوان لیجە، پاسوور و دارا هێنێ، دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.

لەنێوان خۆسۆری لیجەی ئامەد و ریزای دارا هێنێی چەولیگ، سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.

ئۆپەراسیۆنەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و هەلیکۆپتەری داگیرکەران هەرێمەکەیان گولەباران کرد. بەپێی زانیاریەکان ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.

ف.ق