سوپای تورک لە ئاڤاشین بێوەستان سروشت تاڵان و وێران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک کە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ەوە دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کردووە، جۆگرافیای کوردستان تاڵان و قڕ دەکات.
سوپای داگیرکەری تورک کە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ەوە دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کردووە، جۆگرافیای کوردستان تاڵان و قڕ دەکات.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ەوە دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کردووە، جۆگرافیای کوردستان تاڵان و قڕ دەکات.
لە رۆژی یەکەمی هێرشەکانەوە، دار، دارستان و هەموو زیندەوەرانی زاگرۆس قڕ دەکرێت.
سوپای تورک بە ئۆبۆس و هاوەن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دارستانەکان تۆپباران دەکات و ئاگری دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوامە.
پێشتر داریان دەبڕیەوە و ئێستاش تی ئێن تی دەخەنە ژێر ڕەگی دارەکان
سوپای داگیرکەری تورک چەند مانگ لەمەوبەر دەستی بە بڕینی دارەکانی ئاڤاشین کرد. لە ئێستاشدا تی ئێن تی دەخاتە ژێر ڕەگی دارەکان و دەیان تەقێنێتەوە.
ئەو دیمەنانەی کە هەپەگە لە دۆڵی مارای ئاڤاشین تۆماری کردووە، پیشانی دەدات کە لە ئاڤاشین سروشت قڕ دەکرێت، دارستانەکان دەسوتێنرێن و دارەکان لە ڕەگەوە دەردەهێنرێن.
ف.ق