سوپای تورکیا بۆ جاری دووەهەمین ژنێکی ئێزدی ڕفاند
ئارین دەلێ حەسەن کە پێشتر لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە لایەن سوپای تورکی فاشستەوە ڕفێندرابوون، بۆ جاری دووهەمین دیسان ئەو ژنە ئێزدیە ڕفێندراوەتەوە.
ئارین دەلێ حەسەن کە پێشتر لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە لایەن سوپای تورکی فاشستەوە ڕفێندرابوون، بۆ جاری دووهەمین دیسان ئەو ژنە ئێزدیە ڕفێندراوەتەوە.
ئەو ژنە گەنجە ئێزدیە بەناوی (ئارین دەلێ حەسەن) لە گوندی کیمارای شێراوا دەژێ، بۆ جاری دووهەمین لەلایەن چەتەکانی ئەلحەمزا سەر بە سوپای تورکیای داگیرکەر ڕفێندرا، بۆ بۆ ئازادکردنی داوای بڕی هەزار دۆلاری ئەمریکی دەکەن.
پێشتر دەلی حەسەن لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لەلایەن هەمان گروپی چەتە بەناوی ئەلحەمزات دەستگیرکرابووە، دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنی ئەو ژنە ئێزدیە کرابوو.
ئارین دەلێ حەسەن یەکێكە لەو ژنانەی کە لە گرتووخانەی ئاسایشی پێشووی عەفرین دەستگیرکراوە، پێشتر لەناوچەی مەحمودیەی ڤیدیۆی بڵاوبووبووەوە، وە تائیستا چارەنسی نادیارە.