سیاسەتی پارتی بانێکە و دوو ھەوا
ھۆشیاری زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و خاڵی مەسعود بارزانی پێیوایە سوپای عێراق لە کەرکوک داگیرکەرە و لە شەنگال ڕزگار کەرە، بەمەش سیاسەتێکی بانێک دوو ھەوا بەڕێوە دەبەن.
ھۆشیاری زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و خاڵی مەسعود بارزانی پێیوایە سوپای عێراق لە کەرکوک داگیرکەرە و لە شەنگال ڕزگار کەرە، بەمەش سیاسەتێکی بانێک دوو ھەوا بەڕێوە دەبەن.
لە ١٨ نیسانەوە سوپای عێراق و حکومەتەکەی کازمی دەستیان بە ھێرش و پیلانگێرییەکی نوێ لە دژی گەلی شەنگال کردووە و ھەوڵی لە ناوبردنی ئیرادەی گەلی شەنگال دەدەن، ھاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ھەوڵ دەدات حکومەتی عێراق ھان بدات بۆ ئەوەی فەرمانێکی دیکە بەسەر گەلی شەنگال دا بهێنێت و بۆ ئەوە مەبەستەش سیاسەتێکی دووژمنکارانە لە دژی شەنگال بەرێوە دەبەن.
ھۆشێار زێباری، کە بە سیاسییەکی موفتەخۆر لە باشوری کوردستان دەناسرێت و لەسەر پارەی نەوتی باشوری کوردستان وەک پاشا دەژیت، ھاوکات خاڵی مەسعود بارزانی سەرۆکی پاراتی دیموکراتی کوردستانە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستانە، لە کاتی ڕیفراندۆمدا، کە گوایە پارتی و مەسعود بارزانی بۆ جیابونەوە لە عێراق ئەنجامیان دەدا، سەرپەرشتیاریی تیمی ریفراندۆم بوو لەلایەن پارتییەوە، پێش ئەوەش وەزیری دارای عێراق بوو، بەڵام لەبەر گەندەڵی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دواکراوە لە لایەن دادگای عێراقەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوانەدا نەک ئێستا باسی جیابوونەوە لە عێراق ناکەن، بەڵکو پارتی و بارزانی هەوڵێکی زۆریاندا هۆشیار زێباری بکرێت بە سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام بەهۆی دۆسیەى گەندەڵییەکەیەوە لەلایەن دادگاوە شایستەبوونی ڕەتکرایەوە، سەرباری هەموو ئەوانەى کردوویانە و وتویانە، کە گوایە دژی عێراق و حکومەتەکەى و سوپاکەىن و هەرگیز نابنە بەشێک لە عێراق، بەڵام بادانەوەیەکی زۆر ڕووقایمانەیان کردووە و پشتیوانی لە ھێرشی دوور لە پێوانەکانی کوردایەتی و نا ئەخلاقیانەی سوپای عێراق دەکەن بۆ سەر ئێرادەی گەلی ئیزدی لە شەنگال.
ھۆشیار زێباری، کە بەو کردار و ڕەفتارانەى خۆی وەک سیاسییەکی مونافیق بە ڕای گشتی ناساندووە و نیشانیداوە پێبەندی هیچ پێوەر و پەرەنسیب و بنەمایەک نییە و تەنها کار بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا دەکات، لە کاتی ڕاکردنی پێشمەرگەکانی پارتی لە کەرکوک ڕادەستکردنی کەرکوک بە سوپای عێراق ھۆشیار زێباری سوپای عێراقی بە داگیرکەر لە کەرکوک ناوبرد، تاوەکو یارییەکەی پارتی و بارزانی بۆ بچووکردنەوەی دەستکەوتەکان و هێزی و جوگرافیای کوردستان بشارنەوە ئەو قسانەیی دەکرد، بەڵام هەر خۆیان نەک لە کەرکوک شەڕیان نەکرد و هەڵهاتن، بەڵکو هەموو ناوچەکانی تر، کە سوپای عێراق داوای کردبوون بەبێ تەقە تیایدا کشانەوە. بۆ نمونە لە بای حەسەن و هاڤانا، دوبز، مەخمور، زوممار و شەنگال و بەنداوی موسڵ کشانەوە و هەمویان بەبێ تەقە چۆڵکرد. ئیستاش دەیانەوێت جارێکیتر شەنگال ڕادەستی سوپای عێراق بکەن و بەشێکی تر لە شوێنێکی ستراتیژیی جوگرافیای کوردستان بخەنە ژێر دەستی سوپای عێراق، بەڵام ئەو سوپایە، کە دوێنی لە کەرکوک پێیان داگیرکەر بوو ئێستا لە شەنگال بە رزگارکەری دەزانن و ھۆشیاز زێباری داوا لە سوپای عێراق دەکات شەنگال داگیربکات.
ھۆشیار زێباری لە نوسینێکی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر ھێرش دەکاتە سەر ئیرادەی ئیزدیەکان و ھێزی ئیزدیەکان بە ''تیرۆریست'' دەناسێنێت و دەڵێت، ''ئێمە ھەموو ھاوکاریییەکی سوپای عێراق دەکەین تاوەکو شەنگال داگیر بکات''، واتە ئیستا پارتی دێموکراتی ھاوکات (پەدەکە) کە جاشی تورکیایە راستەوخۆ جاشی عێراقیشە. پارتی و هۆشیاری زێباری کە هەمیشە لە بەرامبەر سوپای داگیرکەراندا هەڵهاتوون و هەمیشە لە هەڵهاتندا بوون. بەرامبەر بە خودی کورد زۆر چاوسور و ڕووقایمانە دەوەستنەوە، ڕووشکاو و چەماوەی پۆست و پارە و سوپای وڵاتانی داگیرکەرن، بەڵام ڕووقایمن بەرامبەر بە کورد و دەستکەوتەکانی.
هۆشیاری زرێباری و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە هەموو هێز و توانای خۆیانەوە و بە هەموو دەزگا ئێعلامی و پڕوپاگەندەکانیانەوە خزمەت بە داگیرکەرانی کوردستان دەکەن و لە دژی هەموو بزووتنەوە ئازادیخوازانەکانی کوردن لە باشووری کوردستان و تاوەکو بەشەکانی تری کوردستان شەڕ و خیانەتیان کردووە.
ساڵەهای ساڵە بوونەتە چاوساغی سوپا داگیرکەرەکانی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی شا تاوەکو سەردەمی خومەینی هەموو خواست و داواکانی ئەو داگیرکەرەیان بۆ تیرۆرکردن و کوشتنی کوردانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کرد. هاوکات چاوساغی سوپای تورکی داگیرکەرن و بە بەردەوامی یارمەتیی ئەو سوپا داگیرکەرە دەکەن و بۆ ماوەى زیاتر لە ١٢ ساڵە هێزەکانیان موچەخۆری سوپای تورک بوون و سوپای تورک مانگانە بۆ هەر چەکدارێکی پارتی ٢٠٠ دۆلاری پێدەدان و ئەمانیش لە بەرامبەر پارەدا خوێنیان بۆ سوپا و دەوڵەتی تورک دەڕشت، بەڵام ئێستا لە دوای ئەوەى نەوتیان کەوتە دەست، جۆری جاشایەتییەکەیان بۆ مانەوەى خۆیان گۆڕیوە، ئێستا پارە و نەوت و سامان و باج و ئیمیتاز بە داگیرکەرانی کوردستان دەدەن تاوەکو پارێزگارییان لێ بکەن و لە دەسەڵات و تاڵانکاری بەردەوام بن. لەسەردەمی سەدام حوسێن و بەعسی ڕووخاویشدا هەر چاوساغی سوپای ئەنفال و جینۆساید و ئەفسەد و فاسدەکەی عێراقی عروبەیان کرد و هەولێری ڕزگارکراویان بە دەبابەی بەعس داگیرکرد. لە سەردەمی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام دا، هەموو بەعسی و تاوانبارانی ئەنفال و جینۆسایدکارانی کوردیان لە هەولێر داڵدەدا، ئێستا وەک پیشەى لە مێژینە و هەمیشەییان، وەک گروپێکی ئەفسەد و فاسد، کە ناتوانن بەبێ خیانەت بژین و ناتوانن خۆیان لە خیانەت داببڕن، داوا لە سوپای عێراق دەکەن شەنگال داگیر بکات.
ژ.ت