ئەندامان و بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان هەرێمی سلێمانی، خانەوادەی شەهیدان، بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد. لە مەراسیمەکەدا ئەندامانی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکش ئامادە بوون.
مەراسیمەکە لە تەنیشت گۆڕی شەهید رێدوور (عەباس ئیبراهیم) دەستیپێکرد کە ساڵی رابردوو لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و نۆکەرانی شەهیدکرا، وەهاب ئەحمەد لەسەر ناوی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان قسەی کرد و وتی، " بۆ ئێمە میراسێکی گەورەیە کە سەردانی شەهیدەکانمان دەکەین و بەڵێن و پەیمانی تێکۆشان نوێ دەکەینەوە."
لەدژی داگیرکەری پێویستە گەل لەنێو تێکۆشاندا بێت
لە هەمانکاتدا هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی تارا حسێن و محەمەد عەبدوڵلا لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوون. تارا حسێن لەسەر ناوی تەڤگەری قسەی کرد. تارا حسێن سەرەتا لە کەسایەتی شەهید رێدووردا یادی هەموو شەهیدانی کوردستانی کردەوە و دواتر ئاماژەی بە تێکۆشانی گەریلا کرد لەبەرانبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک و وتی، " گەریلا لەم هێرشەی دواییدا دەوڵەتی تورکی تێکشکاندووە و ئەوەش بە واتای کۆتاییهێنان بە داگیرکەری نایەت. پێویستە گەلەکەمان بێوەستان لەنێو تێکۆشاندا بێت کە بە تەواوی داگیرکەری تورک لەناوببەین.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامانی تەڤگەری ئازادی سەردانی ماڵی شەهید مامە حەمەیان کرد.
ف.ق