ئاڤەگ – کۆن لەدژی داگیرکەری تورک، بانگەوازی چالاکی کرد

ئاڤەگ – کۆن لەدژی هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی، بانگەوازی ئەنجامدانی چالاکی کرد

کۆنفەدەراسیۆنی کۆچبەرانی هەژاری ئەوروپا (ئاڤەگ – کۆن) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، دەوڵەتی تورک، حکومەتی عێراق و پەدەکە، دەیانەوێت ئەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەستهێنراوە، لەناوببات.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە داگیرکەری شەنگال داوە و وتی، "هێرشەکان نە تەنها لەسەر گەلی کورد، لە هەمانکاتدا لەسەر بەڕێوەبەری گەلانی هەرێمەکە ئەنجامدەدرێت. ئێمە رێگا بەوە نادەین. پێویستە لەدژی هێرشی داگیرکەری و شەڕ لەدژی کورد  و کوردستان، زیاتر دەنگی برایەتی گەلان لە کۆڵانەکاندا بەرز بکرێتەوە. هەروەها ئێمە داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو جۆرە رێکەوتنێکی ئاشکرا و شاراوە دەکەین. بە قڕکردنی کورد دەڵێین بووەستە."

ف.ق