دوای ئەوەی کە لە ٢٣ی ئەم مانگە، پۆلیسی بەلجیکا، تاڵانکارانە هێرشی کردە سەر دوو میدیای دەنگی کوردانی ئازاد، ڕۆژنامەنوسان ئیدانەی ئتم هێرشانەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەمە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر دەنگی ئازاد و کاری ڕۆژنامەوانی.
ڕۆژنامەنووس ئاراز ئیبراهیم، لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی پۆلیسی بەلجیکا بۆ سەر هەردوو کەناڵی دەنگی ئازادی کوردان، "ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر" بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی: "پۆلیسی بەلجیکا تاڵانکارانە هەڵیکوتاوەتە سەر ئەم دوو کەناڵە و ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە باشوری کوردستان، پشگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ ئەو دوو میدیایە ڕادەگەیەنین و هەمان مەینەتی و ئازاری ئەوانمان هەیە، بەڵام بێگومان بەردەوام دەبین و ناوەستین، ئەم هێرشانەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئازادی لە ئەوروپا درۆیەکی گەورەیە و تەنیا لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن."
لای خۆشیەوە لەنیا بەختیار، ڕۆژنامەنوس، لەبارەی ئەم هێرش و پەلامارانەوە وتی: "ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی گەورەیە بۆ سەر کوردەکان و ڕۆژنامەوانی کوردی و پێویستە ئێمەی ڕۆژنامەنوسان، دەنگی خۆمان هەڵبڕین و لێی بێدەنگ نەبین، گەر ئەمڕۆ بۆ سەر کەناڵی ستێرک و مەدیا خەبەر بێت، ئەوا بەیانی بۆ دەزگاکانی تری کوردستانە و وەک دیاریشە، حوکمەتی هەرێم لەبەرامبەر ئم پێشێلکارییانە بێدەنگە و پشتگیری ڕۆژنامەنوسانی قەوارەکەی خۆی ناکات، ئەم پەلامارانە پێمان دەڵێت، درۆیەکی گەورەیە کە گوایە ڕۆژنامەوسی لە ئەوروپا ئازاد و ڕەهایە و بێگومان هەموومان لە ژێر مەترسیداین."
هـ . ب