فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) له‌باره‌ی هێرشی هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی كازمی بۆ سه‌ر شه‌نگال راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد هێرشه‌كانی حكومه‌تی كازمی به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و به هاندانی په‌ده‌كه و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی موسڵ ئه‌نجامده‌درێن و رایگه‌یاند، " حكومه‌تی كازمی به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر و داگیركه‌ر، خیانه‌تكارێكی وه‌ك په‌ده‌كه ده‌جوڵێته‌وه. حكومه‌تی كازمی فه‌رمانی ئه‌و هێزانه جێبه‌جێ ده‌كات. ئێمه جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، ‘كێشه‌كانی شه‌نگال سه‌ربازی نین، كێشه‌ی سیاسین‘. ئه‌و هه‌وڵه‌ی حكومه‌تی كازمی رێگه له به‌رده‌م داگیركردنی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه. پێویسته گه‌له‌كه‌مان له عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه وشیار بن و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن".
‘هێرشه‌كان خزمه‌ت به عێراق ناكه‌ن‘
فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌به‌شه باسی له‌وه‌كرد، كه ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی كازمی به هه‌ڵوێستێك كه خزمه‌ت به عێراق ناكات هێرشده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانمان و گه‌له‌كه‌مان. فه‌رمانده‌ییه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كان به شێوه‌یه‌كی پشوودرێژانه نزیك ده‌بنه‌وه و رێگه ناده‌ن دۆخێكی جیاواز بێته ئاراوه.
‘ویستمان كێشه‌كه به رێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ین‘
فه‌رمانده‌ییه‌كه به‌بیریهێنایه‌وه كه "ئێمه وه‌ك هێز و گه‌ل ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵمان ده‌كرد، له ١٧ ی نیساندا له‌لایه‌ن حكومه‌تی كازمیه‌وه هێرشكرایه سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنینی هێزی ئاسایشی ئێزدخان و به‌و جۆره دوواوه: "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه گه‌وره نه‌بێت و ئێمه ئامانجی ئه‌و هێرشانه له نزیكه‌وه تێبگه‌ین، ئێمه هه‌وڵی زۆرماندا و ویستمان ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌مان شه‌و هێرشیان كرده سه‌ر شوێنه‌كانی ئێمه و ویستیان به‌و هێرشانه‌یان هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هێزه‌كانمان، گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو به‌هاكانمان پێشێل بكه‌ن و پاكتاوی بكه‌ن. لێره گه‌له‌كه‌مان به هێزی خۆیه‌وه به‌رخودانی گه‌وره‌ی نیشاندا و به هه‌ڵسوكه‌وتێك كه دۆخه‌كه گه‌وره نه‌بێت جارێكی تر ئێمه كه‌وتینه جموجۆڵه‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه ئێمه ناچار بووین كه خۆمان و گه‌له‌كه‌مان بپارێزین. سه‌رباری سێ دیداریش حكومه‌تی كازمی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ له‌ناوبردن نه‌گۆڕی و هێزێكی زۆر گه‌وره‌ی كه له تۆپ، تانگ و هه‌موو جۆره چه‌كی گه‌وره پێكده‌هات نارده هێڵی شه‌مال، بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به هێرشه‌كانیان بده‌ن، هێزه‌كانمان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی رێ له شه‌ڕ بگرن و ئه‌و هێزه نه‌چێته ناو گه‌له‌وه و به سه‌ر بنكه‌كانی ئێمه‌دا نه‌یه‌ن، ناچار بوون رێگاكه بگرن، به‌ڵام جارێكی تر به تۆپ و تانگ و هه‌موو جۆره چه‌كێكی گه‌وره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانمان و گه‌لی مه‌ده‌نی".
‘به فه‌رمانی توركیا و په‌ده‌كه هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن‘
فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌به‌شه باسی له‌وه‌كرد، كه هێرشه‌كانی حكومه‌تی كازمی به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و به هاندانی په‌ده‌كه و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی موسڵ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌م جۆره روونیكرده‌وه: " حكومه‌تی كازمی به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر و داگیركه‌ر، خیانه‌تكارێكی وه‌ك په‌ده‌كه ده‌جوڵێته‌وه. حكومه‌تی كازمی فه‌رمانی ئه‌و هێزانه جێبه‌جێ ده‌كات. ئێمه جارێكی تر دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، ‘كێشه‌ی شه‌نگال سه‌ربازی نییه، كێشه‌ی سیاسیهر. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی كازمی رێگه له‌به‌رده‌م داگیركردنی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه. پێویسته گه‌له‌كه‌مان له عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه وشیار بن و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن".
فه‌رمانده‌یی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له چه‌ك داماڵینی ئێزدییه‌كان و له‌ناوبردنی هێزه‌كانیان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤یه و به‌م جۆره درێژه‌ی پێداوه: "عێراق به سه‌رده‌می قه‌یرانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێپه‌ڕده‌بێت. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا و هزری توندڕه‌وی و مه‌ترسیدار. له‌م كاته‌دا بێ چه‌ككردنی ئێزدییه‌كان و له‌ناوبردنی هێزه‌كانیان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤یه. ئه‌وه‌ش دۆخێكی مه‌ترسیداره".
‘كۆمه‌ڵگای ئێزدی رووبه‌ڕووی چه‌ندین فه‌رمان بووه‌ته‌وه‘
فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌به‌شه به بیریهێنایه‌وه كه وه‌ك كۆمه‌ڵگای ئێزدی به درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی چه‌ندین فه‌رمان بوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، "گه‌وره‌ترین هۆكار كه ئێمه خاوه‌نی هێزی خۆپاراستن بووین، به تایبه‌تی كه له ساڵی ٢٠١٤دا ئێمه به ته‌نیا جێهێڵراین مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه له سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ربازی خۆمان رێكبخه‌ین و خۆمان بپارێزین. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هیچ كات خۆمان به بێ پاراستن ناهێڵینه‌وه و ئێمه ئه‌و هه‌وڵ و مامه‌ڵه‌یه به هیچ جۆرێك قبوڵ ناكه‌ین".
‘مافی ره‌وای خۆمان به‌كارده‌هێنین‘
فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌به‌شه له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش زانیاری‌دا و رایگه‌یاند، "له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه هه‌ردوولامان زیانمان به‌ركه‌وت. جارێكی رایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به شێوازی دیالۆگ و دیموكراتیك به بنه‌ما ده‌گرین و لایه‌نگری ئه‌وه‌ین. ئێمه له دژی سوپای عێراق نین، به‌ڵام ئێمه له دژی سیاسه‌تی له‌ناوبردن و به‌كارهێنانی سوپاین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی و ناوخۆیین. به‌ڵام دیسانیش له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشێك، پاراستنی ره‌وا به بنه‌ما ده‌گرین و ئه‌نجامی ئه‌وه چی ده‌بێت با ببێت، له پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان چی پێویست بكات ئه‌وه ده‌كه‌ین و هه‌نگاو بۆ دوواوه نانێین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت گه‌لی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هێزی پاراستنی خۆی به‌رخودانی خۆی به‌هێز بكات و تێكۆشانی خۆی به‌رزبكاته‌وه و پێویسته گه‌له‌كه‌مان رێگه نه‌دات به سه‌ركه‌وتنی پلان و پیلانگێڕی كه ئامانجی له ناوبردنمانه".
هـ . ب