ئۆپراسیۆنی سەبازی لە لجە: خاڵی پشکنین لەسەر ڕێگەی گەڕەکەکان دانراوە

ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرزایەکانی ناوچەی لجەی ئامەد بە بەرفراوانی بەردەوامە.

ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئێوارەی ٦ی حوزەیرانەوە لە گەڕەکەکانی دێرخوست، جنەزور، حوسەینک، پرک، پاناڤ و گوندەکانی ئەو هەرێمە دەستپێکردووە.

لەسەر ڕێگای هاتوچۆی نێوان گەڕەکان و گوندەکان خاڵی پشکنین دانراوە.

زانیاری زیاتر لەسەر ئۆپراسیۆنەکە بەردەست نیە.