ئەو ئاگرەی لە مەتینا کەوتووەتەوە هێشتا بەردەوامە

دوای ئەوەی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندەکانی کانێ و سگێرێیان کرد لە بناری مەتینا. بە هۆی بۆردوومانەکەوە لە دوێنێەوە ئاگر کەوتۆتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە و سروشتی ناوچەکە دەسوتێت.

ئاگرکەوتنەوە لە مەتینا

دوێنێ ١٨ی حوزەیران لە ئەنجامی بۆردوومانی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەکانی کانێ و سگێرێ لە بناری مەتینا، ئاگر کەوتەوە و تا ئێستا بەردوامە، ئاگرەکە زیان و سوتانێکی زۆری سروشتی ناوچەکە و ڕەز و باخی گوندییەکانی لێکەوتوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە نەڕۆشتوونەتە ناوچەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، هاوڵاتیان ناچارماون کە خۆیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدەن، بەڵام لەبەر بەرفراوانی ئاگرەکە هێشتا نەتوانراوە ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە.