یەژاستار لە چالاکیکی تۆڵکردنەوە شەش داگیرکەری سزادا

گەریلاکانی یەژاستار بۆ تۆڵەی ٦ گەریلای شەهید کە بەهۆی چەکی کیمیاوی لە لایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە شەهید کرابوون لە شەمزینان چالاکیکی کرد، بە تەقینەوە ئۆتمبیلکی سەربازی جۆری ROE کردە ئامانج و ٦ داگیرکەر سزادران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکی تۆڵکردنەوە کە گەریلاکانی یەژاستار ئەنجامیاندابوو ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و دەقی ڕاگەیندراوەکەی بەم شێوازەیە.

" لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێری بازەکانی زاگرۆسدا؛

لە ١٥ ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٤٠ لە ناوچەی شەمزیانی سەر بە جولەمێرگ ئۆتمبێلێکی سەربازی جۆری ROE کە تێك لە قەرقۆلی شکەفتان بەرو  گوندی کاتونا دەچوو بۆیە ئامانجی چالاکی ‌هێزەکانمان یەژاستار  بە تەقینەوە(سابوتاژ)  ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوی تێک شکێنرا و ٦ داگیرکەر سزادران  و ٢ داگیرکەری تیرش برێنداربوون، دوای چالاکیکە هێزەکانی دووژمن بە ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و هەلیکۆپتەر کوژراو بریندارەکانی خۆیان بردەوە.

ئەو چالاکیە سەرکەوتوەی کە لە لایەن ‌‌هێزەکانمان یەژاستار پێکهات بۆ تۆڵکردنەوەی ئەو ٦ هەڤاڵە بوو کە لە لاین دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروە لە گردی سور بە چەکی کیمیاوی شەهیدی کردن.

 لە هەرێمی ئاڤاشین لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەلێ؛

لە ١٥ ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٤٠ سوپای تورکیای داگیرکەر بە تەقەمەنی و فرۆکەی شەڕ مەیدانەکانی کونیشکا و کارکەری لە زاپ بۆردوومان کرد.

لە ١٥ئەیلول کاتژمێرەکانی نێوان ٢٢:٣٠ و ٠٠:٣٠ هەلیکۆپتەرەکانی دووژمن لەسەر ئاسمانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سلێمانی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین سوڕانەوە، هاوکات مەیدانی گردنی شەهید ئینتیکام، گردی قەرتەل و سوترنییان بە هەلیکۆپتەر بۆردوومان کرد.

لە ١٥ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی نیوان ١٢:٥٠-١٧:٣٠، لە ١٦ ئەیلول لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ نەهیەی کانی ماسی سەر بەقەزای ئامێدی دەوربەری گوندی دێشیشێ، کێستا، هئروری و سراری و مەیدانی قەڵای قومری  بە ئۆبیس هەوان بۆردوومان کرا، بەهۆی ئەو بۆردوومانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروە زیانێکی زۆری مادی بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتوە".