ژمارەی ٩٢ی گۆڤاری ئاڵترناتیو بڵاو کرایەوە

ژمارەی ٩٢ی گۆڤاری ئاڵترناتیو، ئۆرگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بڵاو کرایەوە.

 لەم ژمارەیەدا، جگە لە شرۆڤەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم، ئێران و کوردستان، لەسەر مژاری ئازادی رادەربڕین لە ئێران و هەلسوکەوتی دەسەلاتی ئێران لە بەرامبەر بیروبۆچوونە جیاوازەکان و زیندانیانی سیاسی، راوەستە کراوە.

 بەشی دیکەی ئەم گۆڤارە بە هاتنە سەر کاری رژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سەردەمی دوای ئەو شۆڕشەی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ ، لیکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.

 بەشێکی کەی ئەم گۆڤارەدا بە داگیرکەری و کاریگەرییەکانی لەسەر قووڵ بووونەوەی هێڵی خەیانەت لە کوردستان، تەرخان کراوە و لە بەشەکەی تر دا بە خاڵی لاواز و بەهێزی بزووتنەوەی ژنان لە ئێران ئاماژە کراوە.

بۆ وەرگرتنی گۆڤاری ژمارە ٩٢ی ئاڵترناتیو، ئێرە کلیک بکەن.

ژ.ت