ژنانی گەنجی رۆژئاوا بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد

لە بەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک گەنجان بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا دەکەن. گروپێک لە ژنانی رۆژئاوای کوردستانیش بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا راگەیاند.

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەموو کوردستان و چیا ئازادەکان بەردەوامە. لەم دواییانەدا هێرشی داگیرکەری بۆ سەر ئاڤاشین و زاپ دەستیپێکرد و کوردستانیانیش ناڕەزایی دەردەبڕن. بە تایبەتی گەنجان و ژنانی گەنج لە هەموو کوردستان و دەرەوەی وڵات بە چالاکیەکانیان، هەم بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا دەکەن و هەم چالاکی ئەنجام دەدەن.

هەموو کۆمەڵگەی کوردی، بە تایبەتی گەنجان و ژنانی گەنج کە بە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێری ڕێکخراون، هیچ کاتێک لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری هەنگاو بەرەو دواوە نانێن. بۆ وڵامدانەوەی قۆناغەکەش گەنجان و ژنانی گەنج بەپێی هەڵسەنگاندن و راگەیەنراوەکانی پەکەکە و پاژک روو لە گۆڕەپانی گەریلا دەکەن. لەسەر ئەم بناغەیە گروپێک لە گەنجانی رۆژئاوای کوردستان، لە بەرانبەر هەموو هێرشی داگیرکەری روویان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لە راگەیەنراوێکدا کە ژنانی گەنج بڵاویان کردەوە هاتووە کە ژنانی گەنج دوژمنایەتی پەدەکە لە بەرانبەر گەلی کورد قبوڵ ناکەن و لە بەرانبەر ئەو کردەوانە، بە بەشداریکردن لە ریزەکانی گەریلادا وڵامی ئەم قۆناغە دەدەنەوە و هەڵوێستیان ئاشکرا دەکەن.

لە هەمانکاتدا ژنانی گەنج داوایان لە هەموو گەنج و ژنان کرد کە لەدژی داگیرکەری لە هێڵی پێشەوەدا جێی خۆیان بگرن و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

" سەرەتا گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ کە بێوستان بەردەوامە، ئێمە وەک بەشێکی گەورەی سیاسەتی جیهانی سێیەمین شیدەکەینەوە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە سەدەی ٢١دا نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەکات. لەبەرئەمەش ئامانجی یەکەمینی هێزە داگیرکەرەکان ئەوەیە کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا هەموو مرۆڤایەتی، ژن و گەنجان و هەموو کۆمەڵگەی دیموکرات، لەنێو لاپەرەکانی مێژوودا دەربێنن و ڕێچکەیان لەناو ببەن. لە هەمانکاتدا هێرشی سەر چیاکانی کوردستان کە لە هەموو کوردستان بڵاو بووەتەوە، بەردەوامی ئەو سیاسەتەیە کە لە ئیمڕالی بەڕێوە دەبرێت.

وەک دەزانرێت بۆ ئەوەی کە بە ناوی کورد هیچ هەبوونێک لە سەر جیهان نەمێنێت، هەموو هێزە دەسەلاتدارەکان و داگیرکەران، سەرەتا پەدەکە لەنێو هاوکاریەکی گەورەدایە، بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد (پەکەکە) تەسفیە بکەن، بە هەموو هێزێکیان کار دەکەن. ئێمەش لە بەرانبەر ئەم شەڕە بۆ پووچەڵکردنی پۆلیتیک و ئامانجی دوژمنان تێکۆشانمان لەگەڵ گەریلادا یەککدەخەین. ئێمە لە بەرانبەر پەدەکە کە بە شێوەیەکی چالاک لەسەر هێڵی دوژمن خیانەت دەکات و هاوکاری و فەرمان لە هێزە فاشیستەکان وەردەگرێت، لە دەوری گەریلادا کۆدەبینەوە. پێویستە بزانرێت کە دەوڵەتی تورک و هەموو هێزەکانی پشت پەردە و پەدەکە بە تەنها بۆ بەرژەوەندی داگیرکەری خۆیان کار دەکەن. بەڵام ئێمە هیچ کاتێک لە پەدەکە نابۆرین و حسابی مێژوویی لێدەپرسین.

بێگۆمان لە بەرانبەر ئەم شەڕە قێزەونە، گەنجان و ژنانی گەنجی کوردستان پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکەن. سەرەتا وەک ژنانی گەنج، ئێمە هێرشی دوژمن کە دەیەوێت لە کەسایەتی ژندا کۆمەڵگا کۆیلە بکات، رەت دەکەینەوە. لە بەرانبەردا ئێمە وەژ ژنانی گەنج کە وابەستەی وڵات، شۆڕش، پارتی، گەل و ڕێبەرتیمانین، پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە دەکەین. ئێمە هێڵی ئازادی ڕێبەر ئاپح دەپارێزین و بەهێزتری دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە وەک ژنانی گەنجی رۆژئاوای کوردستان  و بە جوانی کوردستان، هێڵی تێکۆشانی ئازادیخوازی شەهید شارستێن فارقین کە لە زاپ بە قاڕەمانێتی شەڕ کرد، وەک پێوانەی ئەو هێڵە، بۆ خۆمان دەکەینە بناغە، بە رۆحی شەهیدانی شۆڕش بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەین و بۆ تۆڵەی شەهیدان بکەینەوە خاوەنداری لەم تێکۆشانە گەورەیە دەکەین.

لە کۆتایی بانگەوازیەکەماندا بۆ هەموو گەنجان و ژنانی گەنجی کوردستان و بە تایبەتی بۆ ژنانی گەنجی باشوری کوردستان، لەدژی دوژمنایەتی پەدەکە، لەنێو ریزەکانی گەریلادا جێی خۆیان بگرن و خۆیان بە رۆحی بەرخۆدانی گەریلا کە سەرکەوتن مسۆگەر دەکات، بۆ شۆڕشی کوردستان پێشەنگایەتی دەکات، یەکبخەن. لە هەمانکاتدا ئێمە بە تێکۆشانی گەریلا لە کوردستان سەرکەوتنی گەورە رادەگەیەنین و رژێمی فاشیستی کۆماری تورک هەڵدەوەشێنین و تێکی دەشکێنین. ئێستا لە کوردستان ژیانی شەڕ، وڵامی راست بە بەشداری نێو ریزەکانی گەریلا، لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە هەموو گەنجان و ژنانی گەنج وەرن و بەشداری ریزەکانی گەریلادا بکەن."
ف.ق