هێزی رزگاری عه‌فرین به‌رپه‌رچی دایه‌وه: ٦ سه‌ربازی تورك كوژران كه یه‌كیان فه‌رمانده بووه
له چالاكی هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له باب، شه‌را و عه‌زاز كه له دژی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامدران، شه‌ش سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كه یه‌كیان فه‌رمانده بوو كوژران، ١١ی دیكه‌ش برینداربوون.

هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، كه له ٥،٦ و ٧ی ئابدا له دژی داگیركه‌ران چالاكیان ئه‌نجامداوه. به پێی راگهیهنراوهكه زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
"له دژی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كه هه‌موو رۆژێك له به‌رامبه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كرێن،له رۆژانی ٥،٦ و ٧ی ئاب له هه‌رێمی باب، شه‌را و عه‌زاز له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه چالاكی وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌نجامدران. له‌و چوارچێوه‌دا:
رۆژی ٥ی ئاب له هه‌رێمی باب له باره‌گایه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ردا كامێرایه‌كی حه‌راری و تهرماڵێك له‌ناوبران.
له رۆژی ٦ی ئاب له گوندی عهنابكێی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را، له دژی باره‌گایه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكیه‌ك ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامی ئه‌م چالاكیهدا ٣ سه‌ربازی داگیركه‌ر كوژران، ٤ سه‌ربازیش برینداربوون. هه‌ر له‌و چالاكیهدا گورز له تانكێك و ٣ سه‌كۆی كاتیوشا وه‌شێنرا.
له رۆژی ٧ی ئابدا له گوندی كل جبرینی شارۆچكه‌ی عه‌زاز له به‌رامبه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكی ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا سێ سه‌ربازی داگیركه‌ر كه یه‌كیان فه‌رمانده‌بوو كوژران، ٧ سه‌ربازیش برینداربوون. هه‌روه‌ها كۆگای جبه‌خانه‌ی باره‌گاكه له‌ناوبرا.
له ئه‌نجامی چالاكیه‌كانی ٣ رۆژدا به گشتی ٦ سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر كه یه‌كیان فه‌رمانده‌بوو كوژران، ١١ ی دیكه‌ش برینداربوون".
هـ . ب