هونەرمەندی کورد بەرماڵ چەم بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە و وتی: "ئەم بەرهەمە پێشکەش بە شەهیدان دەکەم، چونکا کاتێک ئازادیی کورد کەوتووەتە مەترسیەوە بە جەستەی خۆیان ئاگری نەورۆزیان کردووەتەوە".
لە سەرتاسەری کوردستان ئاگری نەورۆز لە هەموو گوند، گەڕەک، ناوچە، شارۆچکە و شارێکدا دەکرێتەوە. هونەرمەندی کورد بەرماڵ چەم بەهاتنی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ ، کە کورد بە دروشمی "کات کاتی سەرکەوتنە" پیرۆزی دەکەن، هۆنراوەیەکی دڵدار وڵاتی کرد بە گۆرانی و کردییە دیاری بۆ شەهیدان، کە بە جەستەى خۆیان ئاگری نەورۆزیان گەشاندوووەتەوە.
هونەرمەند بەرماڵ چەم سەبارەت بە کارە نوێیەکەی بە ناوی "شاری نەورۆز" بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی وت، گۆرانیی 'شاری نەورۆز' بۆ شاری دێرین و خۆڕاگری ئامەد وتوە و وتی: ئەم بەرهەمە پێشکەش بە شەهیدان دەکەم، چونکا کاتێک ئازادیی کوردان کەوتووەتە مەترسی بە جەستەی خۆیان ئاگری نەورۆزیان گوڕ کردووە".
ژ.ت