دیمەنی تێکشکاندن و لەناوبردنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی ٥ی تەمووزی بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامیدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری کیرپی لەناوبرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە رایگەیاندبوو:

"لەهەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٥ی تەمووز کاتژمێر ١٩:١٦ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ بە چەکی قورس لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کیرپی داگیرکەراندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە لە جۆری کیرپی لەناوچوو و ٣ داگیرکەر لەناویدا بە سزاگەیەندران".

هـ. ب