گۆرانی نەورۆز ئامادەکرا

نەورۆزی ئەمساڵ لە دەیان شار و هەرێم پیرۆز دەکرێت. بەرنامەی پیرۆزبایی نەورۆز لە باکوری کوردستان، لە ئامەد لە کۆبونەوەیەدا ئاشكرا کرا. گۆرانی نەورۆزیش ئامادەکرا.

دوای ئەوەی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و نوێنەرانەی پارتەکانی هاوپەیمانی کوردستانی لە ئامەد کۆبونەوە، بەرنامەی پیرۆزبایی نەورۆزیان ئاشکرا کرا.

ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ٦١ هەرێم پیرۆز دەکرێت کە لە ٣٠ شار دەبێت.

لە کۆبونەوەکەدا هەروەها گۆرانی نەورۆزیش بۆ ئاهەنگەکان نمایشکرا.

پەیڤی گۆرانیەکە لەلایەن محەمەد پرسۆسیەوە نووسراوە و کراوە بە کلیپ.

هونەرمەندان، دیلان ییغیت، ژیان ساڤجی، جەژنا ساروخان، قادر چات، ئۆمید بۆتان، موراد باکراک، دەڤرین ئوزلوک، مێرخاس ڤیان و مەرڤە دەمیش گۆرانیەکەیان وتووە.

ف.ق