لە دژی گۆشەگیری و داگیرکەری بانگەواز بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵی کولتوری کورد راگەیەندرا
فەجەدەکە-کاوە لە بەرامبەر گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکان بانگەوازی بەشداربوون لە ٣٢ـەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتوری کوردی کرد.
فەجەدەکە-کاوە لە بەرامبەر گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکان بانگەوازی بەشداربوون لە ٣٢ـەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتوری کوردی کرد.
فیدراسیۆنی فەجەدەکە-کاوە بە لێدوانێک بانگەوازی بەشدرابوونی بۆ ٣٢ـەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتوری کوردی کرد کە لە ٢١ی ئەیلولدا لە پارکی ڕابستۆکی فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی فەجەدەکە-کاوە محمەد چۆبان ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکەی پێشکەشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "لە چاوەڕوانی هەموو کوردانداین بۆ بەشداربوون لە ٣٢ـەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتوری کوردی کە لە ٢١ی ئەیلول لە فرانکفۆرت ئەنجامی دەدەین. هەموو ئامادەکارییەکی فێستیڤاڵەکەمان کردووە."
'هەموومان خاوەنداری لە ڕێبەرمان بکەین'
هەرەوەها لە لێدوانێکدا هاسەرۆکی فیدراسیۆنی فەجەدەکە-کاوە کەریمە بارچن ئاماژەی بەوەدا بۆ شکاندی گۆشەگیری ئیمراڵی زۆر بە تایبەتی بانگەوازی لە ژن، منداڵ و گەنجان دەکەین بەشداری فێستیڤاڵەکە ببن. لەمڕۆدا ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی کولتور و زمانی کوردی درێژە بە سیاسەتی قڕکاری خۆی دەدات، بۆ وەستانەوە لە دژی سیاسەتەکانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و خیانەتەکانی پەدەکە، وە بۆ خاوەنداریمان لە ڕیبەرێتی بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستەکانی دەکەین پێکەوە بەشداری فێستڤاڵەکە ببین."