لە ماڵی گەل لە رووسیا هەڵپەڕکێی کوردی نمایش کرا
لە مەراسیمی 'رووسیای فرەنەتەوە'دا هەڵپەڕکێی کوردی نمایش کرا.
لە مەراسیمی 'رووسیای فرەنەتەوە'دا هەڵپەڕکێی کوردی نمایش کرا.
لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بە پێشەنگایەتی ماڵی گەلانی رووسیا ئاهەنگێک سازکرا لە ژێر ناوی "روسیا فرەنەتەوەیە'.
ئاهەنگەکە بە ئامانجی پیرۆزکردنی 'رۆژی رووسیا' سازکرا و لە نەتەوە جیاجیاکان گروپی گۆڤەند، فولکلۆر، هونەری میللی و موزیک بەشداربوون.
بە نوێنەرایەتی گەلی کورد لە رووسیا گروپی هەڵپەڕکێی روکەن بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
گروپی روکەن هەڵپەڕکێی 'عەلۆ دینۆ'ی ناوچەی جۆلەمێرگ و 'قەڵای باشقەڵا'ی پێشکەش کرد و بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
هـ . ب