لەتیف فاتح فهرهج دوو پەرتووکی نوێی بڵاوکردەوە
نوسەر لەتیف فاتح فەرەج دوو پەرتووکی نوێی بە ناونیشانی (سوڵتان هاشم و ئەنفال) و ( نەوت نەگبەتی، کورد تاڵانی نەوت) لە مەراسمێکدا بڵاوکردەوە.
نوسەر لەتیف فاتح فەرەج دوو پەرتووکی نوێی بە ناونیشانی (سوڵتان هاشم و ئەنفال) و ( نەوت نەگبەتی، کورد تاڵانی نەوت) لە مەراسمێکدا بڵاوکردەوە.
نوسەر و توێژەری ناسراوی کورد لەتیف فاتح فەرەج لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لە ناوەندی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مرۆيی (CDO)-ی شاری سلێمانی ڕێکخراوبوو ناونیشانی دوو پەرتووکی نویێ خۆی بە خوێنەران ناساند.
بەرهەمە تازەکانی ئەو نوسەرە لە ژێر دوو ناونیشانی جیاواز لە دوو توێ دوو پەرتوک چاپکراون بە ناونیشانهكانی ( سوڵتان هاشم و ئەنفال ) و ( نەوت نەگبەتی کورد و تاڵانی نەوت) بڵاوکردەوە، جیاواز لەو بەرهەمانە نوسەر خاوەنی زیاتر لە ٥٣ نامیلکەو پەرتوک چێرۆکی چاپکراوە.
ئەو پێگەی جوگرافیەی نوسەر لێ هەڵکەوتەوە کە پایتەخەتی شەهید و ئەنفالە (چەمچەماڵ) کاریگەری گەوەریان لەسەر نوسەر داناوە وایکردوە زۆربەی بابەتەکانی لێکۆڵینەوەبێت لە تاوانەکانی بەعس و ئەنفال، جێاواز لەوەش خاوەنی دەیان بەرهەمی ئەدەب و سیاسی فەرهەنگیە.
هـ . ب