سەردان و پەیامەکانی پشتگیری بۆ سری سورەیا ئۆندەر
بۆ سری سورەیا ئۆندەر کە جەڵتەی دڵ لێی دا، پاش نەشتەگەرییەکی درێژخایەن ڕەوانەی بەشی چاودێریی چڕ کرا، چەندین پەیامی پشتیوانی بۆ ئۆندەر نێردرا.
بۆ سری سورەیا ئۆندەر کە جەڵتەی دڵ لێی دا، پاش نەشتەگەرییەکی درێژخایەن ڕەوانەی بەشی چاودێریی چڕ کرا، چەندین پەیامی پشتیوانی بۆ ئۆندەر نێردرا.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر لە ١٥ ی نیسان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، هێشتاش لە ڕەوشێکی مەترسیداردایە. سەردان و پەیامەکانی پشتگیری بۆ ئۆندەر بەردەوامە.
دەمیرتاش: دڵمان لەگەڵتە
هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنەوە پەیامێکی بۆ ئۆندەر نارد، ئۆندەری وەک "پەیامبەری ئاشتی" ناوبرد، گوتی: "ڕووبەڕووی هێرشی ناهەق و سوکایەتی بووییەوە، بەڵام بەپێداگرییەوە لەسەر ڕێگەی ئاشتی بەردەوام بوو. بۆیە هەمیشە یاد و ڕێز و بەهایەکی مەزنی هەیە.
بەڕێز سەری هەستە سەر پێ، ئەم ئاشتییە دێتەدی، ئینشاڵا بە ئەنجامی ڕەنجی خۆت سەربەرز دەبیت. کاکە سری تۆ لە هەموو کەسێک زیاتر شایستەی ئەمەیت، نزا و دڵمان لای تۆیە، خۆشمان دەوێیت کاکی ئەزیز".
سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ بە وەکالەت سەردانی کرد
سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ بە وەکالەت نوری ئاسڵان سەردانی نەخۆشخانەکەی کرد، لەبارەی ڕەوشی ئۆندەرەوە پرسیاری لە بەرپرسانی دەم پارتی و پزیشکان کرد.
ئاسڵان ڕایگەیاند هەمووان پشتگیری خۆیان بۆ ئۆندەر ڕاگەیاندووە و ئەمەش مایەی دڵخۆشییە.
باخچەلی تەلەفۆنی کرد
سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دەربارەی ڕەوشی سری سورەیا ئۆندەر پەیوەندی بە پەرلەمانتاری دەم پارتی پەروین بوڵدان و پزیشکانەوە کرد. باخچەلی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ پەروین بوڵدان، هیوای چاکبوونەوەی بۆ ئۆندەر خواست. وە لە پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ نەخۆشخانەکە و پزیشکەکان زانیاری دەربارەی ڕەوشی تەندرووستی ئۆندەر وەرگرت.