سوودەکانی هەڵپەڕکێ لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە

هەڵپەڕکێی (بە کۆمەڵ) وەک ڕەشبەڵەک و... جۆرەکانی تر، دەبێتە هۆی درووستبوونی یەکگرتن و بەهێزیی هەستی کۆیی و گرێدانی تاکەکەکانی جڤاک پێکەوە.

کەسێک کە بە شێوازێکی سیستێماتیک و بەتایبەت لەگەڵ مووزیک خۆی دەلەنگێنێ و هەڵدەپەڕێ، نە تەنیا قازانج بە جەستەی و لەشساغیی دەگەێنێت، بەڵکوو شوێنەوارێکی ئەرێنیی لەسەر دەروونی کەسەکەش دادەنێت. هەڵپەڕکێ هەر وەک خۆڕەتاندن (وەرزشێک) ئەرێنییە و بۆ چالاکیی مێشکیش بەسوودە.

دیارە پەیجوریی زانستیی زۆر لە بارەی سوودەکانی هەڵپەڕکێوە هەن، ئەمانە لە کورتترین سوودەکانن:

یەک: هەڵپەڕکێ دەتوانێت فۆڕمی جەستە ڕێکوپێکتر و شیکتر بکات، بەبێ ئەوەی گوشارێکی زۆر بخاتە سەر ئەندامەکانی جەستە، بە وتەی پزیشکان بۆ پشتئێشە و ئازاری بڕبڕەکان بەسوودە.

دوو: هەڵپەڕکێ لە پاڵ سوودە جەستەییەکەیدا سوودێکی زۆری هەیە بۆ پەروەردە و کارکردنی مێشک، پەیجوورییە پزشکییەکان سەلماندوویانە، کە هەڵپەڕکێ دەبێتە هۆی  خۆشحاڵی و هەستی ئەرێنیی مرۆڤ.

سێ: هەڵپەڕکێ سترێس(فشاری دەروونی) کەم دەکاتەوە، بە تایبەت لەگەڵ میوزیکدا، جەستە دەحەوێنێتەوە هۆرمۆنەکانی شادی(Dopamin, Serotonin ،Endorphin) دەخاتە ئیش و ھۆرمۆنی سترێسی ( Kortisol)کەم دەکاتەوە. پەیجورییەکان دەڵێن دەریدەخات کە یەکێکە لە چارەسەریەکانی خەمۆکیی.

چوار: هەڵپەڕکێی (بە کۆمەڵ) وەکوو ڕەشبەڵەک و....جۆرەکانی تر دەبێتە هۆی درووستبوونی هەستی یەکگرتن و بەهێزبوونی هەستی کۆیی و تاکەکان گرێ دەدات پێکەوە، لەڕاستیدا یەکێک لە پێویستییەکانی تاکەکانە. هەموو جڤاکێک پێویسی بە هەڵپەڕکێ هەیە و بە فەرھەنگێکی جیاواز دەردەخرێت و لە بۆنە جۆراجۆرەکاندا بەرەوپێش چووە، جێگەی سەرنجە کە ھەڵپەڕکێ بە درێژایی مێژووی مرۆڤ هەبووە و لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر هاتووە و بووە بە بەشێکی گرنگ لە چاندی هەرمیللەتێک و حەتمەن لە ئایندەشدا دەستاودەست دەکات.