نۆیه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له به‌رلین ده‌ستی پێكرد
ئێواره‌ی دوێنێ (پێنجشه‌ممه) نۆیه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له به‌رلین به نمایشكردنی فیلمی «كچانی خۆر» ده‌ستی پێكرد و بڕیاره ٧ ڕۆژه به‌رده‌وام بێت.
ئێواره‌ی دوێنێ (پێنجشه‌ممه) نۆیه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له به‌رلین به نمایشكردنی فیلمی «كچانی خۆر» ده‌ستی پێكرد و بڕیاره ٧ ڕۆژه به‌رده‌وام بێت.
نۆیه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له به‌رلین ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن كۆمپانیای «میتۆس فیلم» به پشتیوانی چه‌ندین ڕێكخراوی ئه‌ڵمانیا له سینه‌مای بابیلۆن ده‌ستی پێكرد. له ڕۆژی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری كوردستانییان، ئه‌ڵمانی و ئه‌ورووپییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین میوانی كوردستان و هه‌نده‌ران ئاماده بوون.
فێستیڤاڵه‌كه به نمایشكردنی فیلمی «كچانی خۆر» كرایه‌وه كه ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی ئێڤا هوسۆن به‌رهه‌می هێناوه و سینه‌ماكاری ناسراوی ئێرانی گوڵشیفته فه‌راهانی ڕۆڵی فه‌رمانده‌ی ژنهشهڕڤانهكانی كورد ده‌گێڕێت له شه‌ڕی دژبه داعش. فیلمه‌كه باس له به‌رخۆدانی ژنانی كورد له شه‌نگال و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
نۆیه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له به‌رلین بە هاوكاریی سینەمای بابیلۆن و سینەمای مۆڤیمێنتۆ بەڕێوەدەچێت. ئه‌مساڵ زیاتر له ٣٠ فیلم، كورته‌فیلم و به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌ماكارانی كورد و ئه‌ورووپی نمایش ده‌كرێن. هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین پانێل به‌ڕێوه‌ده‌چن كه تێیاندا باس له ئاستی سینه‌مای كوردی و ڕۆڵی ژن له سینه‌مای كوردیدا و پێگه‌ی ژنهشهڕڤانهكانی كوردستان له میدیا و سینه‌مای جیهاندا ده‌كرێت. ئه‌مساڵ بایەخێكی زۆر بە بەشداریی ژنانی كورد لە سینەمای كوردی و بارودۆخی ژنان لە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین دراوه.
جگه له فیلمی «كچانی خۆر»، بەڵگەفیلمی «فەرماندە ئاریان» لە دەرهێنانی ئالبا سۆتۆرا، بەڵگەفیلمی «دیستانت» لە دەرهێنانی لەیلا تۆپراك، بەڵگەفیلمی «بەرەو ئازادی» لە دەرهێنانی عەلیڕەزا محەممەدیان و بەڵگەفیلمی «دیالۆگ» لە دەرهێنانی سەلیم یڵدز نمایش ده‌كرێن. ناوەڕۆكی هه‌موویان پرسی ژنە.
هه‌روه‌ها فێستیڤاڵه‌كه گرنگی بە فیلمی منداڵان داوه و بەهاوكاریی یه‌كێتیی خانه‌واده كوردستانییه‌كانی به‌رلین (یەكماڵ) و زارۆک تیڤی چەندین فیلمی كوردی و ئەڵمانی بۆ منداڵان نمایش دەكرێن.