بۆ هاوڕێی چیا، بۆ سەید ئەڤران...

بە کامێرایەکەوە بە ناو چیاکان، بە ناو گوڵ و باڵندەکاندا تێپەڕبوویت. ئەو دیمەنەی دەکەوتە بەرچاوت بە شێوەیەکی ئازاد دەتچرکاند.

ئەیلول

وەرزی خەمبارییە

بە ناوەکەی تریەوە کە پاییزە..

ئەوەی لە منداڵیدا ونمان کردووە هاوبەشیمان پێبکردایە و بەرەو ئەوە راماندەکرد. دەستمان بگەیاندایە بەو پاکیەی کە دەخوازرا لە دەستی بدەین.

کوا یادەوەری هەبوو     

لەگەڵ هاتنی پاییز ئامێزمان بۆ ئەو یادەوەریە نیوەناچڵانە بکردایەوە

هێشتا گەڵای دارەکان تازە زەرد دەبوون..

وتبووت، 'لەگەڵ ئەم مانگەدا وەرزی خەمباری دەستپێدەکات؛. ئێستا وەرزی پایزە؛ گەڵای دارەکان، یەک یەک لە چڵی دارەکان دەبنەوە. ئەیلول لەناو تاریکیدا بە تەنیایە..

ئەو خەون و خەیاڵەی لە مانگەکانی بەهاردا دەتکرد، دارەکان بە بێ ئۆقرەیی وەستاون لە نێوان مردن و ژیاندا بۆ ئەوەی سڵاوت لێبکەن.

بە توڕەیی، خێرایی، بە ئیرادە و وزەی بێکۆتایی خۆت، لە ژێر دارێکی گەورەی تەمەندرێژ، بە بێ ئەوەی گوێ بدەیتە کات و شوێن، بۆ نوسینی چیرۆکی نوێ بەرێکەوتیت.

بە کامێرای وێنە تۆ لە ناو چیاکان، بە ناو گوڵ و باڵندەکاندا تێپەڕدەبوویت. بەشێوەی ئازاد وێنەی ئەو دیمەنانەت دەچرکاند کە دەتبینین. بە تەنیشت گوڵە رەنگاورەنگەکان، لە بەردەم بێدەنگی چیا، بەتەنیشت ژەهری مارەکان، بەدەم چیرۆکی رووەکەکان، بە بەردەم شکۆفەی دارەکان کە لەناکاو وشک دەبن، لەبەردەم شوانەکان تێپەڕیت.

لە رێگە و کاروانەکان دەڕوانێت. هەست بە هێزی خۆی دەکات و بە سەرلەنوێ دۆزینەوەی هەستی خودبوونەوە هەنگاو دەنێت. لە رێگەی خوارووەوە بانگی هاوڕێیانی دەکات. دەزانێت لەو کاتەی دارەکانی دارستان چرۆدەکەنەوە ئەوان دەگەڕێنەوە. پشتی خۆی بە جوانی سەرلەنوێ شینبوونەوەی هیوا دەبەستێت.

کاتێک لە قووڵایی هاوڕێیەتیەوە لێی دەڕوانیت، لە ژێر داری بادەمدا لەگەڵ تۆدا وەک جەستەیەک بوون.  کاتێک پەرجووی سروشت، ئافرێنەری خاک نیشانی یەکتر دەدەن، یادەوەریەکان لە ناو وشەکاندا دەبوونە نهێنی. لە کەناری رووبارەکان، لە هەر شوێنێک کە ئێمە بە رەنجی خۆمان خاکمان بەرهەمدارکرد، تۆ نەمامێکت چاند. ئازار و خەونی دارستانە سووتاوەکانمان لە بیلبیلەی چاوی خۆماندا ناشت.

رێگەیەک بۆ هەموو رۆیشتنێک هەیە، ئێمە لەوانەبووین کە دەچوون و نەدەگەڕانەوە. لەبەر ئەوەی پەژارە و خەمباری ئەوانەی دەچوون و نەدەگەڕانەوە لە وەرزی کۆچبەریدا لە وەرزی پاییزدا باشتر دەنگی دەدایەوە. هەر جارێک پاییز دێت، لە لقەکانی دڵەوە گەڵادەوەرن.

رێگەیەک بۆ ئافراندنی خەون و خەیاڵی نوێیە: وەک دارستانێکی هەزار ساڵەی ریشەدار و قووڵ رێگەکە جێدەهێڵێت و دەچێت. ئەگەر چیا زمانی هەبوایە و بهاتایە گۆ، چی دەگوت و چی نەدەگوت.

باران باری، بەفر باری، بەڵام شوێنپێکانت لە دارستان بزر نەبوون. رابردوومان لە خەونەکانی تۆدا مانەوە. ئێستا رووبکەینە کوێ وەک تاراوگەیە. لە خاکی داگیرکراوەوە ئێمە پێکەوە هەنگاو دەنێین. ئێمە برینی هەموو ئەو شەڕانە هەڵدەگرین کە لێیان قوتار بووین.

ئێستا لەسەر رێگەی کۆچبەرین، بێناسنامە... مێژوومان سەرلەنوێ دەنوسرێتەوە، لە چاوەکانی تۆدا. دوایین جار کە ناوی خۆیان لە چیاکانمان دەنەخشێنن.

لە پەنجە باریکەکانی تۆوە گەمەکان سپاردەی منداڵی خۆی دەکات و ئێمە کۆچدەکەین. بە خەونی پەنابەری تۆ دەبیتە هەزاران خەون. کاتێک دەچێتە ئامێزی دیجلەوە تۆ ناوی خۆت لەسەر ئەو مێژووە دادەنێیت کە کات تیایدا وەستاوە.

ئێستا تۆ لە ناوچەی هێنێ چالاکیەکی کات نەناس و باهۆزێکی، لە لجێ پەپولەیەکی بێسەروشوێنی، لە رۆژئاوا هەورێکی وێنەکانی.

تۆ زیاتر لە هەمووان ئەوانەت خۆش دەویست کە دڵیان هاوڕێی چیابوو.

بەهەزاران دروشم لە قووڵایی مێژوو بەرز دەبوونەوە.

تۆ باهۆزێکی کە وەستانی نییە.

لە دؤلی شەیتان تۆ دارستانێکی هەزار ساڵەی کە ئاوێتەی شکۆفەی دار بادەمەکان بووە.

لەو ناوچەیەی منداڵیتی تێدا تێپەڕبوو، بەوێدا تێپەڕدەبم و جارێکی دیکە لەبەردەم تۆدا ون دەبمەوە. برینەکانم بە مەڵحەمی ئازادی دەپێچمەوە، بۆ ئەوەی بتوانم گەشتەکەم درێژە پێبدەم.

لەبەر ئەوەی ئەم چیرۆکە کۆتایی نەهاتووە، بەردەوامە و درێژەی دەبێت..