دامەزراندنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەباشوری كوردستان بەئامانجی بەهێزكردنی تێكۆشانی نیشتیمانی و وڵاتپارێزی و بەجێ كردنی پێوانەكانی دیموكراسی هەنگاوێكی بوێرانە بوو كە لەلایەن ژمارەیەك لەهەڤاڵانی باشوری كوردستان لەساڵی ٢٠٠٢ەوە دامەزرا. ئامانجی ئەو هەڤاڵان تەنیا دامەزراندن و زیاتر كردنی حیزبێك نەبوو و بەس و یا خود بەهۆی نەبوونی حیزبەوە نەبوو لەباشوری كوردستان. بەڵكو ئامانج لە دامەزراندنی حیزبێكی نوێ وەك"پ چ د ك"، هەوڵداندا بوو لەعەقڵیەت و لۆژیك و گۆڕانكاری و وەرچەرخانێكی زیهنی، سیاسی، چاندی، كەلتوری و رێكخستنی و پەروەردەیی تاك و كۆمەڵگە. هەوڵدانێك بوو بۆ ئەوەی لە كایەی حیزبایەتی و رێكخستنی بەبەرنامە و بەبەرێكخستن بوون و بەفكرەی كوردی بێت. بەگشتی پ چ د ك ئەوانەیەك بوو. ئەرك و بەرپرسیاریەتیەكی هزری، ئەخلاقی، سیاسی، وڵاتپارێزی و دیموكراسی بوو كە ئەو هەڤاڵانە لەئەستۆیان گرتبوو و شانیان دابووە بەر و بەدامەزراندنی ئەو پارتە نوێیە دەستێوەردانی دۆخی چەقبەستوو، شێوە و فۆرمگرتن و چۆنیەتی دامەزراندنی حیزبابەتی باو بوو لەو بەشەی كوردستان.
هەر ئەو تایبەتمەندیانەش وای كردبوو، پ چ د ك، هاوشێوەی وەرچەرخانێكی ئایدئۆلۆژی، هزری، فەلسەفی و رێكخستنی لە كۆمەڵگە بگێرێت. ئەو هەڤاڵانەی بەو ئەركە هەستابوون، دەركیان بەوە كردبوو كە بێ گۆڕانكاری لە لەعەقڵیەتی تاك و كۆمەڵگە، هەر گۆڕانكاری كورت خایەن دەبێت و لەداهاتوودا گەلەكەمان زەحمەتی و چەرمەسەرێكی زۆر بكێشن. هەر چۆن رێبەر ئاپۆش لە بارەیە گۆڕانكاریەكانەوە دەڵێت؛ بۆنیادنانی تاكێكی سۆسیالیستی لەبۆنیادنانی وڵاتێك زەحمەتترە و بەرێكخستن كردن و پێگەیاندنی تاكێكی شۆڕشگێڕی لەدروستكردنی هەزار دەوڵەت بەنرخترە"، دەرك بەو حەقیقەتە دەكەین كە لەپێناو ئامانجی وەها مەزندا، قۆربانیی مەزن، سەبر و فیداكاری و زەحمەتی و دان بەخۆداگرتنی زۆری دەوێت.
پ چ د ك، وەك قەوارەیەكی سیاسی لەپاش رووخانی دەسەڵاتی سەددام حسێن و پێكهێنانی حكومەتی كاتی و ریفراندۆمی دەستوری بنەڕەتی عێراق لەساڵی ٢٠٠٥ خۆی تۆمار كردبوو مۆڵەتی فەرمی كارپێكردنی لەبەغداد پێدرابوو. هەر لەهەمان ساڵدا بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراقیشی كرد.
پ چ د ك، بەحۆكمی ئەوەی پارتیەكی كوردی ـ عێراقیە بوو و هزری و فكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بۆخۆی بەبنەما دەگرێت و رێبەر ئاپۆی وەك رێبەری نەتەوەیی گەلی كورد و ئیرادەی سیاسی خۆی دەبینی، بەفیتی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەلایەن دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوتینە بەر گۆشار و هێرش و پەلاماردان و بنكە و بارەگا و ناوەندی رێكخستنەكانەمانیان لەشارەكانی هەرێمیان پێ داخستین و بەشێوەیەكی بەرنامەدارێژراویش ژمارەیەك لەئەندامانی پ چ د ك دەستگیر و رووبەرووی لێپرسینەوە و بۆ ماوەیەكیش لەزینداندا بەند كران. بەڵام "پەچەدەكە" هەر ئەو كاتەش ئەو نزیكبوونەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەبەرامبەر بە كاروخەباتی خۆی نەكردە ئاستەنگی و كێشە و ناوەندی رێكخستنی خۆی گۆازستەوە بۆ كەركوك و موسل.
پ چ د ك بەهەست كردن بەبەرپرسیاریەتی مێژوویی و ئەخلاقی و باوەڕی بەچاند و رێباز و فەلسەفەی نوێ رێكخستنی و حیزبایەتی لەكوردستان، بڕیاری ئەوەی دا بوو كە لەشوێنێكدا كێشە و پرسگرێكی سیاسی، كۆمەڵایەتی، خزمەتگۆزاری و ئابوریەكان زۆر بن، ئەوا بوونی پارتی لەوێدا پێویستە بۆ ئەوەی بتوانێت، چارەسەری ناكۆكیەكان و چارەسەركردنی پرسە كۆمەڵایەتی و سیاسی و خزمەتگۆزاریەكانی گەل بكات. ئەو كاتە حیزب پێویستە بۆ ئەوەی ببێتە وەڵامدەرەوەی ئەو ناكۆكی و ململانێانە و هێنانە ئارای ئاسایش و سەقامگیر و بەهێزكردنی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە گەلان و چین و توێژە جیاوازەكان لەبواری پێشخستنی نۆرمەكانی دیموكراسی رادیكاڵدا و بۆنیادنانەوەی كۆمەڵگە بەئەساس وەرگرتنی لایەنە مێژووییەكانی خۆی.
كە ئەم كورتە باسەم هێنایەوە ئامانجم نوسینیەوە مێژوو و گرنگی دامەزراندنی پەچەكەدە نییە. بەڵام بێگۆمان كاتێك باس لەحیزبێكیش بكەی، ئەوا ئەو حیزبەش بەئەندام و ئەو كەسایەتیانەی دامەزراوە و ئەو فكر و هزریە هەڵگریتووە پێناسە دەكرێت. بەڵام ئەساس ئامانجم لەم كورتە نووسینە ئەوەیە كە هەم یادێكێك كە گرنگی پارتییەكی شۆڕشگێڕ و بەهەڵوێست و ئەخلاقی جۆانیەوە و هەڤاڵانێك كە باوەڕیان تەواویان بە نیشتیمانپەوەری و پێكەوەژیانی ئازادانەی گەلان و دیموكراسی هەیە. هەرچەندە ئێستا لەو قەناعەتەدام كە تەڤگەری ئازادی هەمان رۆڵ دەگێڕیت، سەرەرای هەموو ئەو رەخنە و كەم و كوڕیانەی لەئارادان، بە ڵام هەوڵدەدات خاوەنداری لەو میراسە رێكخستن و هزریی پەچەدەكەش بكات و لەلایەكی تر ویستم لەم كورتە نووسینەدا هەندێ لەو تایبەتمەندیە جۆانانەی كەسایەتی و هەندێ لەنزیكبوونەوە و هەڵوێستە شۆڕشگێڕ و ئازادەكانی شەهیدی فەرماندە، شەهید دیار غەریب، ناسراو بە"هەڵمەت"، هەڵمەتەكەی شاری هەڵمەت و قۆربانی وەك ئەركێكی هەڤاڵانە بۆ گەلەكەمان و بۆ مێژوو بگێڕمەوە و بۆ ئەوەی خۆم و ئازادیخوازان تر بیكەینە وانەیەك لەبرەودان بەتێكۆشانی ئازادیخوازانەماندا.
ساڵی ٢٠٠٩ بوو. ویستیمان بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێمی باشوری كوردستان بكەین. بەڵام رێگەیان نەدا، بەناوی"پ چ د ك"ەوە بەشداری هەڵبژاردنەكان بین، لەبەر ئەوەش لیستی هیوامان پێكهێنا. ئەویشیان هەر بەبڕیاری سیاسی قەدەغە كرد. ئەو كات دەركەوتنی ئۆپۆزسیۆنی نێو دەسەڵاتیش تازە ببووە رۆژەڤ و شەقام و رۆژەڤی گشتی گەلانیان پێوە سەرقاڵ كردبوو. گەرمەی گفتووگۆ و باس لە گۆڕانكاری گەورە دەكرا و بزوتنەوەی گۆڕانیش تازە سەری هەڵدابوو. سەرتان نیشێنم. بەو رێگرییانە جارێكی تر، هیواكانمان پتر گەش و بەرچاومان زیاتر رووناكتر لەوەی كە چۆن نزیكی قۆناخەكە ببینەوە و هیواكانمان گەورەتر كرد بۆ ئەوەی دەنگەكانمان هەر بەكار بهێنین و پارێزوانی و خاوەنداری لەدەنگی ئەندامان، جەماوەركەمان و ئەو دۆست و هەڤاڵ و بنەماڵماڵانە و ئازادیخوازانە بكەین كە متمانەیان پێ بەخشیبووین بكەین. بۆیەش سەردانی خۆالێخۆشبوو، كاك نوشیروان و بزوتنەوەی گۆڕانمان كرد. ویستیمان بەرەكی ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری گەورەتر لە بزوتنەوەی گۆڕان و پ چ د ك و ئەو لایەنانە پێكبهێنین كە دەیانەوێت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن بوون بگێڕن. بەرەیەك كە نوینەرایەتی بزوتنەوەی ژنان و گەنجان، پارتە سیاسیەكان، سەندیكاكانی كرێكاری، كەسایەتی رووناكبیر و ئاكادیمسین و... هتد و بەو شێوەیەك تەكانێك بەگۆڕانكاریەكان و ئاراستەكردنی سیاسەت بەئاراستەی نەتەوەیی و دیموكراتیانە بدەین. بەڵام ئەوەش سەری نەگرت و ئۆپۆزسیۆنی نێودەسەڵات و دەنگی بەرزی شەقام وای كردبوو كە بەتەنیا بیانەوێت پێكیبهێنن. ئینكاری ئەوە ناكرێت كە هەندی گۆڕانكاری لەدەسەڵاتداریەتی ناوەندی كرا. بەڵام لەعەقڵیەتدا تاك و سیاسەتمەداردا ئەوەی پێویست بوو، پێكنەهات.
شەوێك لەو شەوانەی ئەو سا ژمارەیەك لەهەڤاڵان لەیەكێك لەناوەندە رێكخستنیەكانی پارتەكەماندا كۆبووینەوە و گەنگەشەی دۆخی سیاسی و رێكخستنی و ئەو گۆڕانكاریانەی لەئەنجامی ئەو خۆلەی هەڵبژاردنەكان بێنە ئاراوە دەكرد. و باس لەسەر ئەوە بوو كە جیاوازیەكانی ئەم خۆلە لەگەڵ خۆلەكانی تری پەرلەمانی دا لەچی دایە و بنەما دیموكراتی و نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان چەندە لەخزمەتی پێشكەوتنی كۆمەڵگەی كوردستان و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی رایكاڵدایە و چەندە ئەم هەڵبژاردنانە دەتوانن ئەزموونێكی نوێ بۆ گەلانی عێراق پێشكەش بكەن.
یەك لەو هەڤاڵانەی لەكۆبوونەوەمانەدا بەشدار بوو، هاوسەرۆكی پارتیمان، هەڤاڵی شەهید دیار غەریب"هەڵمەت" بوو.
نۆرەی قسە گەیشتە من. هەندێ قسەم كرد و باسم لەرێكارە یاسایەكان كرد لەچارەسەركردنی كێشە و گیرفتە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكاندا و تیشكم خستە سەر ئەوەی كە دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان رێز لەیاساكانی حكومەتی ناوەند و یاساكانی خۆی بگرێت؛ چونكە لەئەنجامدا و بەپێ ئەو سیستەمەی فدراڵە هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لەعێراقی فدراڵ. دەبێت ئێمەش وەك قەوارەیەكی سیاسی پارێزوانی لەمافی خۆمان بكەین و وەك پ چ د ك لەبەرامبەر بەو رێگریە و ئاستەنگەكانی بەردەم پارتەكەمان و داخستنی بنكە و بارەگاكانی سكاڵای یاسایی تۆمار بكەین و پەنا بۆ دادگای فدراڵی بەرین.
هەڤاڵ هەڵمەت كە بەجۆانی گوێ بۆ گەنگەشە و گفتۆگووی هەڤاڵان راگرتبوو، هاتە گۆ و ووتی؛ هەڤاڵان هەندێ مەوقف"هەڵوێست"هەیە كە مێژوو دەنووسننەوە و مرۆڤ دەبێت ئەو هەڵوێستانە بەهەزاران سەیر نەكات. ئێمە وەك پ چ د ك؛ بۆ سەرراست كردنەوەی ئەو هەڵوێستە چەوتانە دامەزراوین. دامەزراوین بۆ ئەوەی هەڵوێست و چاندێكی نوێ بۆنیاد بنینین. نابێت ئەو كەم و كوڕیانەی رەخنەمان لەسەرە خۆشمان ئەوانە دووبارە بكەینەوە. بەپێچەوانەوە دەبێتە هەوڵەمانمان بەئاراستەی چارەسەركردنی ئەو كەم و كوڕیانە بێت. ئێستاش كەحكومەتی هەرێمی باشوری كوردستان رێگری لەچوونە پەرلەمانمان لێ دەكات، دنیا خراپ نەبووە و دنیاش بەكۆتا نەهاتووە. هەڵبژاردن بەلای ئێمەوە هەموو رێگاكان نییە بۆ چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكان. هەڵبژاردن تەنیا پرۆسەیەكە و بۆ مۆمارەسەكردن لە بەجێ كردنی نۆرمەكانی دیموكراسی گەل و هەموو شت نییە. گۆڕەپانی خەبات و تێكۆشانی ئێمە؛ كۆمەڵگەیە. ئەگەر ئەمڕۆ دەسەڵات پشتی بەدام و دەزگاكانی بەستووە بۆ چەواشەكردنی گەل. ئێمە تاكەكان و بنەماڵەكان دەكەینە بنكەی رێكخستنی ئێمەیە. شوێنی چارەسەركردنی كێشەكان بنەماڵەكانن لەكوردستان، قازانج كردنی دڵ و دەروونی تاكە. ئەگەر تۆانیمان ئەوە بكەین، ئەوا بێگۆمان گۆڕانكاری هەری مەزن ئەو كات پێكدێت و كۆمەڵگە ئەو كاتەیە دەگاتە ئارامی و ئاسایش و سەقامگێری. وەگەرنا بەو جۆرە هەڵبژاردنانە، كێشە كۆمەڵایەتیەكان بەكۆتا نایەن.
هەڤاڵ هەڵمەت لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا سەرەنجی بۆ بابەتێكی تر راكێشا و ووتی؛ هەڤاڵان لەبیرنەكەن. دۆژمن وای لە تاك و گەل و حیزب و لایەنی سیاسی كردوە كە هەمیشە بۆ یەكلایی كردنەوەی ململانێیە و كێشە نێوخۆییەكانیان، پەنا بەرنە بەر ئەوان"نەیاران". ئەمە كەلتورێكی سەقەت و سەخیفە و دەبێت ئێمە بەهەموو شێوەیەك خۆمان لەوەها كەلتورێك بەدوور بگرین. ئێمە حیزبێكین لەدژی عەقڵیەتی وەها سەقەت دامەزراوین؛ چون دەبێت لەبەرامبەر بەرێگە نەدان لەهەڵبژاردن و یا خود داخستنی چەند بنكە و بارەگایەكی حیزبی، سكاڵای و گلەیی و گازندەی خۆمان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دادگای فدرالی بەرین. وەك پ چ د ك ، پەیوەستین بە جێبەجێ كردنی رێسا ئەخلاقیەكانی كۆمەڵگەكەمان، بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشە و پرسە نێوخۆیەكانی خۆمان پەنا نابەینە بەر هیچ هێز و لایەنێكی تر. چەندەش دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بنكە و بارەگاكانیشمان دابخات و رێگەمان نەدەن بەشداری هەڵبژاردن بكەین یا خود بێڕیزی بە ئەندامان و لایەنگەران و دۆستانمان بكەن و هەڤاڵانیشمان تیرۆر بكەن، جارێكی تر ئێمە پەنا بۆ شوێنێك نابەین كە خۆمان بەهەڵەی دەزانین. دەبێت هەڤاڵانمان بزانین كە شوێن و جێگای كاروخەبات و بەرێكخستن كردنی ئێمە، ماڵ و دڵی هەموو تاكێكی كوردە. بنكەمان، دڵی تاك بەتاكی گەلەكەمان و رۆحی نیشتیمانپەروەری و وڵاتپارێزی ئەوانە و ئەوەش ئەوەندە بەرفراوانە كە شوێنی خەباتی بۆ ئێمەشی هەر تێدایە. دەبێت وەك گۆارە لەگوێ خۆتانی بكەن. پ چ د ك، نوێنەری چاندی و رۆحی وڵاتپارێزی و نیشتیمانی گەلەكەیەتی و پەنابردنە بەر بێگانە بۆ یەكلایی كردنەوەی ململانێە نێوخۆیەكان بە كارێكی نامێرانە و جۆامێرانە نازانیت و بەدەر لەنۆكەرایەتی و دەستەمۆ بوون بۆ بێگانە، نزیكبوونی ئەوەها هیچ پێناسەیەك هەڵناگرێت.
هەڤاڵ هەڵمەت لەكۆتایی قسەكانیدا جارێكی تر تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی رێبەر ئاپۆی كرد كە لەپێناو چارەسەری پرسی كورد لەگەڵ دەوڵەتی تورك دەیدا كرد و ووتی؛ هەڤاڵان سەیر بكەن، لەپاش ئەو هەموو قڕكردن و ماڵوێرانی و ژینۆساید و كۆچبەركردنەی گەلی كورد لەلایەن دەوڵەتی توركی داگیركەرەوە، بەڵام جارێكی تر رێبەر ئاپۆ لەزیندانی ئیمرالییەوە بانگەوازی بۆ بەرپرسانی دەوڵەتی توركی دەكات؛ ئێمە بۆ چارەسەری پرسی كورد دەتوانین لەنێوخۆماندا رێككەوین و پێویستیمان بەلایەنی سێیەمیش ناكات.
و دووبارە جەختی لەئەوە كردەوە كە بەئاگا بین لە پیلانی نەیاران و عەقڵیەتی بەكرێگیراویەتی تاكی دەستەمۆكراو و وتی؛ هەر هێز یا خود حیزب و لایەنێكی كوردی لەكێشە نێوخۆیەكانی نێوماڵ كوردی پەنای بەرێتە بەر دەرگای بێگانە، ئەوا بزانن كە ئەو هێزە و پارت و لایەنە گوێڕایەڵ و دەستەمۆ كراوە و ئەوەش لەگەڵ كەلتوری راستەقینەی گەلەكەماندا یەك ناگرێتەوە و بێگانەیە لەراستینەی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و رەچاوكردنی بنەما ئەخلاقیەكانیش لەرووەوە بۆ خۆمان بەئەرك دەبینین.
شەهید هەڵمەت تەنیا هەڤاڵێك نەبوو، بەڵكو لەهەمانكاتدا مامۆستا و خوێندنگەیەكی فكری، سیاسی بوو لەتێكۆشانی ئازادیدا و هەڵوێست و نزیكبوونەوە و نرخاندنەكانی خوێندنەوەیەكی نوێ بوون لەمێژووی نوی تیكۆشانی گەلەكەماندا. یادی هەڤاڵی فەرماندە و هەمیشە بەرزەفری ریبواری رێگەی ئازادی كورد و كوردستان بەرز و پیرۆز بێت.
هـ . ب