گیانبازی گەریلا لە بەرزترین ئاستی مێژووی کوردستاندایە

لە مێژووی کوردستان گیانبازی هەرگیز نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە. ئەوەش ئەو ئاستەیە کە ناوازەترین رۆڵەکانی ئەم گەلە لە راستی رێبەرایەتیدا تێیگەیشتوون و خۆیان گەیاندووەتە ئەو ئاستە.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا لە بەرزترین ئاستی مێژووی کورددا گیانبازی دەکەن. ئەوانەی کەم تا زۆرێک راستی گەلی کورد دەزانن، باش لە راستی و دروستی ئەو تێبینیە تێدەگەن.

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و راگەیاندنی شەڕی تایبەت، جگە لە شاردنەوەی کوژرانی سەربازانیان لە لایەکی دیکەوە سەرەکیترین بابەت کە راوەستەی لەسەر دەکەن هەوڵدانە بۆ شاردنەوەی هێزی گەریلاکانی کورد. هەوڵەکانیان لە ساڵانی رابردوودا بە ئاراستەی دابڕینی گەریلا لە گەل و رێبەرایەتیە. شاردنەوەی کوژرانی سەربازەکان لە رای گشتی زۆر هۆکاری هەیە، بەڵام سەرەکیترین هۆکار هەوڵدانە بۆ شاردنەوەی هێزی گەریلای فیدایی. ئیتر هەمووان ناچار دەبن ئەوە قەبوڵ بکەن، لە هیچ شوێنێکی دیکەی کوردستان ژیانێک وەک ژیانی گەریلاکانی کورد بوونی نییە، شەڕڤانانی ئازادی بەو جۆرە بوونیان نییە. هەربۆیە گەنجانی کورد و گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان لە دژی کۆلۆنیالیزم و فاشیزم لە هێڵی گیانبازیدا خۆڕاگری دەکەن. لە مێژووی گەلەکەماندا گەورەترین بەرخودان لە سەر ئەو بنەمایە دەکرێت.

بۆ ئەوەی کاریگەری لە سەر ورەی کۆمەڵگای کورد دابنێن

میدیای شەڕی تایبەتی تورک سات بە سات راگەیەندراو و لێدوان لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەوە بڵاودەکاتەوە، هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە چوارچێوەی شەری دەرونیدا بڵاو دەکاتەوە. بەو هەموو هەواڵە ساختە و درۆیانە هەم دەیەوێت کۆمەڵگای تورک چەواشە بکات، هەمیش کاریگەری لە سەر ورەی کۆمەڵگای کورد دابنێت. دەیەوێت بڵێت 'ئەو هێزەی بڕواتان پێیەتی و پشتتان پێوە بەستووە، ئێمە کۆتاییمان پێهێناوە، هێزی نەماوە تا خۆڕاگری بکات، ئێوەش سەر دابنەوێنن، ببنە کۆیلەی ئێمە'. ئەو بەرخودانەی بە پێشەنگایەتی گەریلا دەکرێت، تووشی شکستیان دەکات. فاشیزم چەندەش هەوڵ بدات بۆ شاردنەوە، بەڵام گەریلا لە هەموو هەلومەرجێکدا دەگۆڕدرێت بۆ هێزی گورزوەشاندن. بێگومان دوژمن دەترسێت ئەو رۆحە گیانبازانەی هێزی گورزلێدان کاریگەر بکاتە سەر تەواوی کۆمەڵگا. فاشیزم دەبینێت کە ئەو هێزەی دەیەوێت سەری پێدابنەوێنێت، هەموو رۆژێک زیاتر بەهێز دەبێت. ئەو هێزەی بەتەمایە چۆکی پێدابدات، بە پێچەوانەوە شکۆمەندانە لە سەر پێیە و شکست بەو فاشیزمە دەهێنێت کە بووەتە بەڵا بۆ گیانی مرۆڤایەتی.  

لە تورکیاش کەسانێک هەن کە لێپرسینەوەی لێدەکەن

هێزی گورزلێدانی گەریلا لەم ماوەیەی دواییدا بە تەواوەتی فاشیزم هەڵدەماڵێت. ئیتر چەندە هەوڵیش بدەن خۆیان بشارنەوە، بەڵام جگە لە شکست بەرامبەر بە گەریلا هیچ چارەیەکیان نییە. هەرچەندە هەوڵ دەدەن ئەو مرۆڤانەی لە تورکیا جیاواز بیردەکەنەوە، بیانترسێنن و سەرکوتیان بکەن، بەڵام ئیتر ناتوانن ئەوە بکەن. هەندێک هێز و لایەن دەپرسن بۆچی گەنجانی هەژاری تورک بەرەو مردن دەنێرن.

تێگەیشتن لە نکۆڵی و سڕینەوە

لە بەرامبەر ئەو هەموو گوشار، کوشتن، هەوڵی سەرکوتکردنە، گەریلا و گەل دەستبەرداری خۆڕاگری نابن. کۆمەڵگایەک، وڵاتێک بوونی هەیە دەخوازرێت نکۆڵی لێبکرێت و لەناوببرێت. ئەو کۆمەڵگایە دەخوازرێت لەناوببرێت، مافەکانیشی زەوت کراون. ئەو کاتە دەبێت بە باشی لە نکۆڵی و سڕینەوە تێبگەن. لە دژی ئەو کۆمەڵگایەی دەیانەووێت لەناوی ببەن، هەموو رێگە و رێبازێک بەکاردەهێنن. هەموو شێواز و چەکی قەدەغەکراو لەلایەن فاشیزمی دەوڵەتی تورکەوە بە رەوا دادەنرێت و بەکاردەهێندرێت. هەربۆیە لە کەسایەتی گەریلادا شۆڕشێکی سەرلەنوێ ژیانەوە و مانەوە بە ئەنجام دەگات. گەلی کورد لە کەسایەتی گەریلادا سەرلەنوێ خۆی دەخوڵقێنێتەوە؛ دەبێتە خاوەنی هۆشمەندی، هەڵوێست، پێوان و ژیانێکی نوێ؛ ئەو مێشکەی ژێرچەپۆکی، بێدەنگی و خۆبەدەستەوەدانی قەبوڵ کردووە، شکست دەهێنێت، کۆمەڵگا لە سەرەوە یا خوارەوە لە سەر بنەمای پێودانگەکانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ سەرلەنوێ بونیاددەنرێت. گەلی کورد خۆڕاگری دەکات، ژنان و گەنجانی کورد تێدەکۆشن، بژاردەترین گەنجان بە تێکۆشانی گەریلایی دوژمنی سوێندخواردووی کوردان تێکدەشکێنن. شەڕی راستەقینەی گەل، بەرخودانی گەل بە پێشەنگایەتی گەریلا ئەنجام دەدرێت.

راستی گەلی شەڕکەر و خۆڕاگر

ژیانەوەی رێبەرایەتی دەگاتە راستی گەلێک کە بەرامبەر هەموو هێرشەکان خۆی زانا دەکات، بە رێکخستنی دەکات، لە هەموو روویەکەوە گیانبازی دەکات، لەپێناو وڵات، پاشەڕۆژ و ئازادی خۆڕاگری دەکات. گرنگە کە راستی گەلی شەڕکەر و خۆڕاگر چۆن ئافرێندراوە، گەل چۆن گەیشتووەتە ئەو ئاستە. هەموو روانین، فەلسەفە، رۆح، وشیاری مرۆڤەکان کە خۆیان بۆ ئازادی بەخت دەکەن، گرنگە. ئەو گەریلایانەی گیانبازییان گەیاندووەتە ئەم ئاستە، هەڵقوڵاوی راستی ئەم گەلە خۆڕاگرەن. کەواتە دیارە کە لە ناو کۆمەڵگای کورد، کولتور، ئەخلاق، رۆح، هەست و بەهاکانی ئەودا لەسەر بنەمای وشیاری ئازادیی رێبەر ئاپۆ گۆڕاوە و دەگۆڕێت. ئەو مێشکەی کۆۆنیالیزم، سیستمی دەسەڵاتداری-دەوڵەتپەرست و نەتەوەپەرست هەوڵ دەدات لەناو کۆمەڵگای کورددا بیخوڵقێنێت، دەڕوخێندرێت و تێکدەشکێندرێت. بەرەوپێشچوونی گەورەی بەو جۆرە دێنەئاراوە. راستی ئەو گەریلایانەی بە قارەمانێتیەوە خۆڕاگری دەکەن لە سەر بنەمای ئەو وشیاریە دەخوڵقێندرێت. راستی سەرکەوتن بە بەرخودانی گەریلا، گەل و رێبەرایەتی مسۆگەر دەبێت.

ئەو داردەستانەی ئاشی دوژمن دەگێرن

بێگومان لەوەها قۆناغێکدا ریزەکان دیاری دەکرێن. هەندێک بوونیان هەیە کە دەیانەوێت لێی بخۆن. لەلایەک شۆڕش ئەنجام دەدرێت، لە بەرزترین ئاستدا گیانابزی هەیە، بەڵام لەو لاشەوە ئەو داردەست و خائینانە بوونیان هەیە کە ئاشی دوژمن دەگێڕن. لە وەها دۆخێکدا ئەرکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی ئەوانەی بە وشیاری ئازادیی ئاپۆییەوە بەرەوپێشچوون. دەبێت ئەو مرۆڤانەی کە پێچەوانەی بەهاکانی ئازادی دەجوڵێنەوە لەناو کۆمەڵگادا ریسوا بکرێن، بە بێ ئەوەی چاوڕوانی فەرمانی شوێنێک بن، سزایان بدەن. ئیتر دژوار نییە کە ئەوە درکی پێبکرێت، ئاستی تێکۆشان دەرکەوتووە. کێ شۆڕشگێڕە و کێ نییە، کێ وڵاتپارێزە و کێ نییە، کێ دۆستی رۆژی تەنگانەیە و کێ هاوڕێی رۆژە خۆشەکانە، هەمووی ئاشکرا بووە.

دوژمن بە شێوەیەکی هەمەلایەنە هێرش دەکات

سەرچاوەی راستەقینەی هێزی گەلی کورد پەکەکە و پاژکە. کۆمەڵگا رۆحی بەرخودان، یەکێتی، ئیرادە، خواست، رێکخستنبوون، ئامراز، بە کورتی هەموو شتەکانی خۆی لە پەکەکە و پاژک وەردەگرێت. دوژمنیش بۆ لەناوبردنی ئەو سەرچاوەیەی هێز، تا دەتوانێت هێرش دەکات. هێرشی هەمە لایەنە لە ئارادایە. کاتی ئەوە هاتووە کە لێکدانەوەکانی دوژمن هەڵبگێڕدرێنەوە و پوچەڵ بکرێنەوە. بۆ ئەوەی ئەو گیانبازیەی گەریلا کە پێشەنگایەتی قۆناغەکە دەکات بە هەموو شوێنێکدا بڵاوببێتتەوە، دەبێت مرۆڤ بیگەیەنێت گیانی سەفەربەری. نابێت مرۆڤ لە هەڕەشەکانی دوژمن بترسێت، لەبەر ئەوەی جگە لە هەڕەشە هیجی بۆ نەموەتەوە. خۆی ئەگەر بیتوانیبایە ئەنجام بەدەستبهێنێت، تائێستا ئەو ئەنجامەی بەدەستهێنابوو. ئاشکرایە کە دوژمن لە بەرامبەر رۆحی ئاپۆیی شکستی هێناوە.

گەنجانی کورد دەبێت سەربازی بۆ سوپای تورک رەتبکەنەوە

گەلی کورد بە وشیاری ئاپۆیی دەبێت شانازی بە رۆڵە گەریلاکانیەوە بکات. ئەق قارەمانانەی هیچ گەل و کۆمەڵگایەک هاوشێوەکەیانی نییە. رۆڵەکانی ئەم گەلەن. بنەماڵەی شەهیدان، بنەماڵەی گەریلاکان، بنەماڵە هاوڕێیانی ناو زیندان خۆڕاگری دەکەن، گەل و دۆستانی گەلی کورد کە هۆگری تێکۆشانی ئازادی کوردستانن دەزانن کە بە بێ فیداکاری و قوربانیدان تێکۆشان گەورە نەبووە. قۆناغی تێکۆشانێکی گەورەتر، قوربانیدانی گەورەتری دەوێت. بەو تێگەیشتنەوە دەبێت هەڵوێست بەرامبەر بە دوژمن نیشان بدرێت. بۆ نمونە گەنجانی کوردی وڵاتپارێز دەبێت سەربازی بۆ سوپای تورک رەتبکەنەوە، نەچن بۆ سەربازی. ئەوانەی بە شێوەی ئاشکرا خزمەت بە دوژمن دەکەن، خیانەت لە گەلەکەیان دەکەن، نابێت بهێڵن تێکەڵ بە کۆمەڵگا ببن. گەلی وڵاتپارێز لە دەرەوەی وڵات و دۆستانیان، لەپێناو ئەوەی هاوکاریەکی بچوکیش بە بودجەی شەڕی فاشیزم نەگەیەنن، دەبێت خۆیان رێکبخەن. شەڕی مان و نەمان هەموو ئەمانە دەخوازێت. دەرفەت هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و شکستدانی دوژمن.

هـ . ب