هێماكانی سەر پەنجەرە
تا ئەم چركەساتە (24) جۆر پەنجەرەم لەناو ئەم سیستەمی بیناسازییەدا دۆزیوەتەوە، هەر جۆرێك لە جۆرەكانی پەنجەرە، ئاماژەیە بۆ كۆمەڵێك هێما، بەشێكیان دەلالەتە لە سروشت، بەشێكی دیكەیان دەلالەتە لە شوێن و ئایینییە دێرینەكان".
تا ئەم چركەساتە (24) جۆر پەنجەرەم لەناو ئەم سیستەمی بیناسازییەدا دۆزیوەتەوە، هەر جۆرێك لە جۆرەكانی پەنجەرە، ئاماژەیە بۆ كۆمەڵێك هێما، بەشێكیان دەلالەتە لە سروشت، بەشێكی دیكەیان دەلالەتە لە شوێن و ئایینییە دێرینەكان".
)گوندەكان، هەورامان، بەشە دێرینەكەی كۆیە، ناو قەڵای هەولێر، بەشە دێرینەكەی كفری، بەشە دێرینەكەی سنە، گەڕەكە دێرینەكانی سلێمانی) ئەم شوێنانە، دەبنە بنەمایەك بۆ ئەم سەرنجە لەسەر هێماسازی پەنجەرە لەناو سیستەمی بیناسازی میزۆپۆتامیا، كە بەشە گرنگ و ڕۆژهەڵاتییەكەی ئێمەی كوردی زاگرۆس نشینین.
هەڵبەتە دەبێت ئەوەمان بیرنەچێت، سیستەمی بیناسازی و لە تەنیشتیدا كولتوور و ماڵ، لە میزۆپۆتامیاوە دەگوازرێتەوە بۆ جیهانی دەرەوە، كاتێك ئێرە دەكەینە بنەما، هۆی بنەما بوونی پەیوەندی بە ڕیشە ناسییەوە هەیە.
تا ئەم چركەساتە (٢٤) جۆر پەنجەرەم لەناو ئەم سیستەمی بیناسازییەدا دۆزیوەتەوە، هەر جۆرێك لە جۆرەكانی پەنجەرە، ئاماژەیە بۆ كۆمەڵێك هێما، كە ئەم هێمایانە، بەشێكیان دەلالەتە لە سروشت و وەرزەكان، بەشێكی دیكەیان دەلالەتە لە شوێن و دیدگا ئایینییە دێرینەكان. هیچ فۆڕمێكی پەنجەرەمان نییە، بەبێ مانا و بەبێ هەڵگری هێمایەكی بنچینەی نەخشەكەی داڕێژرابێت.
ئەشێت هەمیشە وا بیر لە پەنجەرە كرابێتەوە، دەلاقەیەك بێت لە نێوان ماڵ و دەرەوە، یان گرێییەك بێت بۆ خۆبەستنەوە بە دەرەوە و ناوەوە، ئەمما ئەگەر كەمێك سەرنج بدەین لەسەر فۆڕمەكان و ئەو هێما نەكراوانەی پەنجەرە، شتی دیكە دەبینین. بۆ ئەوەی وەك سەرەتایەك تێبگەین ئەو شكڵگرتنە هەڵگری چ مانایەكە، سێ نمونە: وەك سەرەتا دەخەینە ژێر تێبنییەوە.
یەكەم/
فۆڕمێكی دێرینە، ئەم فۆڕمەی پەنجەرە، لە بنەواندا سەر بە پەرستگا دێرینەكانە، بەڵام پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ماڵە خانەدانەكان. زۆرێك لە ماڵە خانەدانەكان ئەم فۆڕمەی پەنجەرە بەكاردەهێنن و، تەنانەت لەناو ماڵیشدا تاقی هەمان شێوە دروست دەكەن.
فۆڕمەكە لەسەرەوە كەوانەییە، وەك شكانی مانگ، ئەم شكاندنی مانگە، لە خوارەوە ساڵنامەیەكمان پێدەدات. بەم فۆڕمەكەیدا دەزانین، ئەم جۆرەی پەنجەرە هی خواروی میزۆپۆتامیایە، واتە سەر بەو گەلانەیە، ڕۆژمێری ساڵەكەیان گرێدراوی مانگە، چونكە رۆژمێری ساڵنامەی گەلی زاگرۆس نشین، واتە سەروی میزۆپۆتامیا، گرێدراوە بە هەتاو_خۆر_ەوە.
فۆڕمی پەنجەرەكە لە خواروی میزۆپۆتامیاوە بەهۆی كاریگەری كولتووری و فەرهەنگی و بیناسازییەوە، گوازراوەتەوە بۆ سەروی میزۆپۆتامیا و گەلی زاگرۆس نشینیش بەكاریان هێناوەتەوە.
لە خوار شكانی مانگەكەوە، كۆمەڵێك هێمای ساڵنامەمان هەیە، بەشی سەرەوەی پەنجەرەكە دابەشدەبێت بەسەر چوار بەشدا، كە هەریەك لەم بەشانە، هێمایە بۆ چوار وەرزەكە، بە هێڵێك چوار وەرزەكە جیا دەكرێنەوە لەگەڵ بەشی خوارەوە، لە خوارەوە ساڵ كراوە بە دوو بەشەوە، هەر یەك بەشی بە ستوونێكی بچكۆلە مانگەكانی ساڵمان پێدەدات. سێ مانگ و سێ مانگ دەكاتە شەش، لە بەرامبەریشی هەمان شێوە، واتە: دوو ستوونەكە هەر یەكیان لە شەش مانگدا دیاریكراوە بۆمان و پێماندەڵێـت: ساڵ بریتییە لە دوانزە مانگ. بە دیوێكی تردا، هەر هێمایەك لەی ەكێك لەو ستوونانە، كردنەوەی دوو وەرزە، واتە: كردنەوەی شەش مانگە. ئێمە گەر بمانەوێت تاكێك بكەینەوە، مانای ئەوەیە، دوو وەرزمان كردوەتەوە، جیاكردنەوەی دوو وەرز لەگەڵ دووانی دیكە، دیسانەوە هێمایە بۆ ئەو تێگەیشتنە دێرینە لەسەر وەرزەكان و ژیانی كوشتوكاڵ و شوانكاری... هتد (دەكرێت لە شوێنی دیكە زیاتر لەسەری بدوێین.(
دووهەم:
فۆڕمێكی دیكە لە پەنجەرەمان هەیە. شێوە چوار گۆشەیە، هەر گۆشەیەك گرێدراوە بە وەرزێكەوە و هێمایە بۆ وەرزێك. لەناو ئەم هێما سازییەی چوار وەرزەكەدا، دوو ستوونمان هەیە، هەر ستووونە و شەش هێمای تێدایە، پێكەوە كۆیان دەكەینەوە دوازدە مانگەكەی ساڵ دەكەوێتە بەردەستمان. ئەوەی زۆر گرنگە و سەرنج دارە، زۆربەی پەنجەرەكانی و سیستەمی بیناسازی میزۆپۆتامیا، ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە ژیانی و سروشتەوە هەیە، هێماكانی ناویشان خۆیان دەبەستن بەو ژیانەوە، لەناو كۆمەڵگەی كوشتوكاڵی و شوانكارییدا بەدی دەكرێت. (دەرگای پەنجەرەكە، خۆی بە هێمای حەوت تەختە جیا دەكاتەوە، دەیەوێت كۆمەڵێك ئاماژەمان پێبدات، كە هێمان بۆ هەفتەی حەوت رۆژە لەناو مانگێكدا، لەگەڵ ئەوەدا هێمایەكی پیرۆزی ئایینی سەردەمی فرەخوداییە و پاشان گوازراوەتەوە بۆ ئایینی یەكتا پەرستییە.) ئێمە تەنها سەرنج لەسەر هێمای هەفتەی حەوت رۆژی دەخەینە روو، چونكە فۆڕمی پەنجەرەكە هەڵگری هێمای مانگ و ساڵ و وەرزەكانە.... هتد(لە شوێنی دیكە زیاتر لەسەری دەوەستیت.(
سێهەم/
ئەم فۆڕمەیان جیاوازی هەیە. شێوەی لاكێشەیی پیشان دەدات، دوو وەرزی كورتمان هەیە، سەرو خوار، لە تەنیشتیدا دوو وەرزی درێژمان هەیە. ئەگەر بە دیدە كوشتوكاڵی و شوانكارییەكە سەیری بكەین، دوو وەرزی درێژ و سەخت ئەو وەرزانەن ساردن و ئیشكردن تێیاندا قورسە، گەر بە دیدێكی دیكەوە لێی بڕوانین، وەرزی بەهار و هاوین، ماندووكەر و پڕئیشن بۆ كۆمەلگەی جوتیاری و شوانكار، بە هەردوو دیوەكەدا وەرزە دێرژكراوەكان، خوێندنەوەی جیاواز هەڵدەگرن.
لەناو ئەم وەرزانەدا، نیوەی ساڵێك دەردەكەوێت، كە ئەمەش بە سێ مانگ جیا كراوەتەوە، هێماكانی ئەم پەنجەرەیە پێمان دەڵێت: فۆڕمە گشتییەكەی لەسەر وەرزێك دروستكراوە، نەك لەسەر كۆی ساڵ. چ لاكانی، چ جیاكردنەوەی سێ لاكە لە وەرزێكدا، هێمان بۆ ئەوەی پەنجەرەكەمان نەخشەی خۆی دەبەستێتەوە بە وەرزێكەوە و ئاماژەیەكمان پێدەدات، لەسەر دۆخی وەرزەكان بە پێی تێگەیشتنی بیناسازی دێرینی میزۆپۆتامی_بێگومان میزۆپۆتامیا بە بەشی سەرو خواری، چونكە سەر بە یەك كولتوورە و كاریگەری لەسەر یەك دادەنێنن.
_تێبینی: ئەمە تەنها سەرنجێكی كورتە لەسەر هێماسازی پەنجەرە لە مێژووی ئێمە، لە داهاتوودا شرۆڤەی دیكەی بۆ دەكەین و، ئەو شرۆڤەیەش دوا شرۆڤە نییە، بەڵكو سەرەتاییەكە بۆ كردنەوەی هێماسازی سەر پەنجەرە لە سیستەمی بیناسازی ئێمە.(بەشێوەی كتێب) بۆ هێماكانی دەرگا و سەر دەرگا، ناوماڵ، شوێن، شێوەی دیوار، هتد لەم سەرنجەدا هیچ ناڵێین.
وەك شرۆڤە دەیخەینە ڕوو، نەك لێكۆڵینەوەیەكی بنچینەیی و یەكلاكەرەوە.