كازمی بۆ دەچێتە شەنگاڵ؟!
دوابەدوای كۆمەڵكۆژی سەر كۆمەڵگەی ئێزیدی لە ٣/٨/٢٠١٤ خەڵكە رەسەنەكەی هەرێمەكە چاوەڕوانی لێبوردن و قەرەبووكردنەوە و بەمۆخاتەبگرتنیانن، لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندیی عێراقیەوە.
دوابەدوای كۆمەڵكۆژی سەر كۆمەڵگەی ئێزیدی لە ٣/٨/٢٠١٤ خەڵكە رەسەنەكەی هەرێمەكە چاوەڕوانی لێبوردن و قەرەبووكردنەوە و بەمۆخاتەبگرتنیانن، لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندیی عێراقیەوە.
دوابەدوای كۆمەڵكۆژی سەر كۆمەڵگەی ئێزیدی لە ٣/٨/٢٠١٤ خەڵكە رەسەنەكەی هەرێمەكە چاوەڕوانی لێبوردن و قەرەبووكردنەوە و بەمۆخاتەبگرتنیانن، لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندیی عێراقیەوە. لێبوردن لەئێزیدیەكان كە لایەن دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتی ناوەندییەوە لەبەر ئەوەی لەكاتی ئەو كۆمەڵكۆژییە و هێرشی چەتەكانی داعشدا، ئەو گەلەیان بەتەنیا و بەبێ هیچ كەرەستەیەكی پاراستنی لەناوچەنگی چاوچنۆكی داعشدا هێشتەوە و تەسلیم بەداعشیان كردن و نەیانپاراستن. ئەم داوای لێبوردنە هەرچەندە ناتوانێت شتێك لەناوەڕۆكی بابەتەكە بگۆڕێت، بەڵام دەبێت لەرووی دەروونیەوە بەكاریگەر بێت و جارێكی تر سۆزی گەل بۆ لای خۆت راكێشی. قەرەبووكردنەوەش لەو ئاستەدا دەبێت كە تۆ وەكو دەوڵەت و دامەزراوەكانی هەوڵبدەیت ئەو ژن و منداڵ و پیر و گەنجانەی لەدەستی داعشدا ماونەتەوە رزگاریان بكەیت و پێداویستی ماددی و مەعنەوییان بۆ دابین بكەی و لەرووی بەنیسبەت بەمۆخاتەبگرتنی داواكاری ئێزیدیەكانیش ئەوەیە كە ئەو خەڵكە لەو كۆمەڵكۆژییە رزگاریان بووە، لەخۆڵەمێشی خۆیان سیستەمێكی خۆبەرێوەبەریان بۆ خۆیان دامەزراندووە و دەوڵەتیش دەبێت هەوڵبدات تەعامۆلی لەگەڵ ئەو داخوازییەی ئێزیدیەكاندا بكات. بۆ ئەم مەبەستانەش رۆژ نییە كە دامەزراوەكانی ئێزیدیەكان بانگەوازی لەدەوڵەت و بەرپرسە باڵاكانی ئەو دەوڵەتە نەكەن كە راستەوخۆ خۆیان سەردانی شەنگاڵ و واری ئێزیدیەكان بكەن و لەنزیكەوە قەبارەی ئەو زیان و لێكەوتانەی لەئەنجامی ئەو كۆمەڵكۆژییەی بەسەریاندا هاتووە ببینن و لەو روانگەشەوە نزیكی داواكاری و داخوازیەكانی گەلی ئێزیدیش ببنەوە. ئەم خواستانەش لەهیچ جێگەیەكی دنیادا داواكاری نییە، بەڵكۆ مافێكی گەلە كە دەبێت دەوڵەت و دامەزراوەكانی جێبەجێ بكەن. بەڵام لێرەدا و بەنیسبەت ئێزیدیەكان لەگەڵ ئەوەی دا كە هیچ كام لەم داواكاریانە لەلایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە بەئەرێنی وەڵام نەدراوەتە كە چی دەوڵەتی ناوەندی هەوڵدەدات بەهەموو شێوەیەك ئەو دەسەڵاتەی پێش پەلاماری داعش بۆ سەر شەنگاڵ؛ بەهەمان لۆژیكەوە نزیكی ئیزیدیەكان و جێ و واری ئەوان ببێتەوە.
دەوڵەتی عێراق لەنەبوو تەماشای ئێزیدیەكان و پێگەكەیان لەعێراقدا دەكات؛ ئەو تێڕوانینەی دەوڵەتی عێراقی لەسەر بۆنیاد نراوە؛ لەئێستاشدا دەیانەوێت بەرەتكردنەوەی داخوازییە سەرەتایەكانی پێكهاتەكان و جیاوازییە ئەتنیكیەكان حۆكم و دەسەڵاتداریەتی خۆیان بەرێوە ببەن.
ئێزیدیەكان لەپاش فەرمان"كۆمەڵكۆژێ" ٧٤هەمین كە بەسەریاندا هات لە سێ ئابی ٢٠١٤ەوە سیستەمێكی خۆبەرێوەبەریان بۆ خۆیان دامەزراندووە و نزیكەی هەشت ساڵە خۆیان بەرێوە و ئیدارە دەكەن. نە دەوڵەتی ناوەندی و نەش حكومەتی هەرێمی كوردستانیش نەیانتوانیوە مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ داواكاری ئێزیدیەكان و سیستەمەكەیاندا بكەن. سەرەڕای ئەوەش هەریەكەیان خۆیان بەخاوەنی شەنگاڵ دەزانن و دەیانەوێت ئەو هەرێمە بخەنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ەوە حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ را و بیروبۆچوونی ئێزیدیەكان و بەبێ گوێدانە داواكاریەكانیان، رێككەوتنێكیان لەسەرشەنگاڵ واژۆ كرد. بەڵام ئەو رێككەوتنە بەهۆی دژایەتی گەل و بەرخۆدانیانیان لەبەرامبەر بەبێ ئیرادەكردنیان و تەسلیم نەبوونیان لەئاستی عەمەلی دا وەكو مەركەبی سەر كاغەز مایەوە و پێكنەهات. هەرچەندە ئەو رێككەوتنە بە پشتیوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و هێزە نێودەوڵەتیەكان و تەنانەت نەتەوەیەكگرتووەكانیش پێكهاتبوو؛ بەڵام لەراستیەدا رێككەوتنێك بوو بۆ تەسلیمبوون و بەئەنجامگەیشتنی تەواوەتی فەرمانی سەر ئێزیدیەكان.
دوای حەوت ساڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق چووە شەنگاڵ!!
كازمی وەكو یەكەم سەرۆكوەزیرانی عێراق لەپاش كۆمەڵكۆژی سەر ئێزیدیەكان بەفەرمی لە بەرواری ١٦/٨/٢٠٢١ ویستی سەردانی شەنگاڵ بكات و لەو سەردانەشدا چاوی بە فەرماندەی گشتی هێزەكانی یەبەشە، شەهید حەسەن سەعید بكەوێت. واتا ئەو رۆژەی هاتە شەنگاڵ هەڤاڵ حەسەن سەعید شەهید كرا. ئەمەش لەلایەن گەلەوە وەكو پیلانگێڕییە لەچوارچێوەی هەمان رێككەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢ی نێوان بەغدا ـ هەولێر ـ توركیا لێكدرایەوە. سەرۆكوەزیرانی عێراق جارێكی تر لە تەوقیتێكی چاوەڕوانكراودا، واتا لە 26/1/2022 جارێكی تر چووە شەنگاڵ و لەوێدا عەرزی عەزەلاتی خۆی نیشانی داعش دا و پەیامێكی بەداعش دا كە جارێك هەوڵتاندا، بەڵام ئێمە ناكامتانمان كرد و بەبێ ئاكام وەدەرنران. وەكو فس فس پاڵەوانەكان وای نیشاندا كە ئەو و سۆپاكەی لەشەنگاڵ داعشیان راوناوە. كەچی هەموو دنیا و بەتایبەتیش خەڵكی ئێزیدی و هەرێمی شەنگاڵ باش دەزانن كە لەكاتی هاتنی داعش بۆ ناوچەكە، سۆپای عێراق بەهەموو كەرەستە جنگیەكانیانەوە هەڵهاتن و خەڵكە بەشە مینەتیەكەیان بەتەنیا بەجێ هێشت. هەم سۆپای عێراق و هەمیش پێشمەرگەكانی پارتی كە بەسەدان كەس دەبوون بەبێ تەقە ناوچەكەیان رادەستی داعش كرد. ئێستاكەش كە بۆ جارێ دووهەم كازمی سەردانی شەنگاڵ دەكات و وەكو جارەكەی پێشوو سەردانی دام و دەزگاكانی خۆبەرێوەبەری ئێزیدیەكان ناكات، بەواتا نەقەبوڵكردنی ئێرادەی راستەقینەی ئێزیدیەكان دێت.
كازمی زیاتر لەوەی وەكو كەسایەتیەكی خاوەن ئێرادە و عێراقیەك كە بەیەكچاو و یەكدڵ تەماشای هەموو پێكهاتەكانی ناو گۆڕەپانی عێراق بكات، دەیەوێت وەكو كاریزمایەك دەركەوێت و خۆی بكاتە پاڵەوانی رزگاركردنی شەنگاڵ و عێراق لەدەستی داعشەوە. بەبێ ئەوەی حیساب بۆ ئەو ئیرادەیە بكات كە شەرڤانانی یەبەشە و یەژەشە و هێزەكانی یەپەگە و قەسەدەن كە سنورەكانی عێراق دەپارێزن لەدزەكردنی چەتەكانی داعش بۆ ناو عێراق.
رووی كازمی ئێدی بۆ خەڵكی شەنگاڵ و ئێزیدیەكان ئاشكرا بووە و ناتوانێت خۆی وەكو رزگاركەرێكی عێراق لە گێژاو و فەوزا سیاسی و ئێداری و ئابوری و نەبوونی خزمەتگۆزاری نیشان بدات. خەڵكی ئێزیدیش دەبێت بڕوای تەواویان بەوە بێت كە بەدەر لەهێزەكانی یەبەشە و یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان و خۆبەرێوەبەری شەنگاڵ كەس ناتوانێت داكۆكیكارێكی راستەقینە بێت لەمەڕ بەدەستهێنانی مافەكانیان.
ف.ق