لە جۆلەمێرگ بە ئاشکرا سیاسەتی کۆلۆنیالیستی پەیڕەو دەکرێت

دیمەنەکانی جۆلەمێرگ دەبینرێن، بە شێوەیەکی ئاشکرا دیمەنی کۆلۆنیالیستین. ئیتر ناتوانن کۆلۆنیالیزم لە کوردستان بشارنەوە. شارەوانی شارەوانیی گەلی ئەوێیە، گەل بژاردەی خۆی هەڵبژارد، بەڵام بە گەل دەوترێت "من ئیرادەی تۆ بەفەرمی ناناسم. هێزی داگیرکەریم هەیە".

حکومەتی ئەردۆغان و باخچەلی لە هەڵبژاردندا دۆڕان و شکستی گەورەیان هێنا. حکومەتێک کە رەوایەتی لەدەستداوە و لاواز بووە، ناتوانێت بڕیار لە بابەتە هەستیارەکانی پەیوەست بە داهاتوو وڵات بدات. بەڵام ئەردۆغان و باخچەلی وەک ئەوەی شتی بەو جۆرە رووینەدابێت، هەڕەشە لە هەموان دەکەن. ئەردۆغان گوایە بە وتەی نەرم هەوڵ دەدات جەهەپە سەرقاڵ بکات. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە تورکیای لە رووی ئابووریەوە لەناوبردووە، لە ناوخۆ و دەرەوەش رووبەڕووی کێشەی گەورەی کردووەتەوە. ئێستا بە دەیان هەزار سەربازی سوپای تورک لە سوریا و عێراق شەڕدەکەن، ژمارەی بنکە و بارەگاکان تادێت زیاتر دەبێت.

ئەم حکومەتە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بێپسانەوە هێرشدەکاتە سەر کورد. ٢ خول هەموو شارەوانیەکانی هەدەپەی زەوت کرد و هەوڵیدا بە داگیرکەری بەڕێوەیان ببات. لەبەر ئەوەی قەیومەکان بەرپرسیارێتیان بەرامبەر بە گەل نییە، وەک کارمەندانی دەوڵەت وەک بەشێک لە حکومەتی ناوەندی دەجوڵێنەوە. سەرچاوەکانی شارەوانیان وەک ئاو هەڵقوڕاند و شارەوانیە دەستبەسەرداگیراوەکانیان خستە ژێر قەرزەوە.

پیلانگێڕییەکیان بە ناوی دۆسیەی کۆبانێوە جێبەجێکرد. وێڕای هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە، بەڕێوەبەرانی ئەو حزبەشیان گرت. گوایە ئەو کەسانە هانی خەڵکیانداوە بەرپرسن لە کوژرانی دەیان کەس. هێشتا دادگایی کردنەکە تەواو نەببوو و بڕیارەکەی رانەگەیەندرابوو، ئەردۆغان و باخچەلی پرۆپاگەندەی ناوزڕاندنیان دەکرد. بە وتنی وەک پارەی گەل دەنێرن بۆ قەندیل زۆر درۆیان بڵاوکردەوە. بەڵام لە راستیدا پشکنەرەکانیان بەردەوام لە بن گوێی شارەوانیەکانی هەدەپەدابوون. هەواڵگری و هێزەکانی دیکە چاودێری هەناسەدانی هەدەپەییەکانیان دەکرد. لەو دۆخەدا چۆن دەتوانێت پارە بۆ قەندیل بنێرێت؟ جیالەوە لە دادگایەک کە خزمەتی ئەوان دەکات، هیج بریار و بەڵگەیەک لە دژی ئەوان نەدۆزرایەوە.

لە ٢ی حوزەیراندا هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستبەسەرکرا و راستەوخۆ لە جێگەی ئەو قەیوم داندرا. گوایە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە دژی ئەو دۆسیە کراوەتەوە. ئێوە دە ساڵە چاوەڕێی چیبوون؟ دیارە کە ئەو دادگاییکردنێکی ئاسای نییە. هەروەها دانیشتنی دۆسیەکە لە ٦ی مانگدایە، ئێوە بۆچی بەر لە بریارەکە سەرۆکی شارەوانی دەستبەسەردەکەن؟ هەرگیز ئەمە رێی تێناچێت، بوەستە با بڕیار بدرێت، دواتر پلانەکەی جێبەجێ بکە! کەس باوەڕ بەو دادگا بێ بن و بڕیارەکانیان ناکات. بەتایبەتی گەلی کورد هەرگیز بڕوای پێی نییە.

ئەم گەلە کەم تا زۆر دەزانن کە سەید رەزا چۆن دادگایی کرا و لەسێدارەدرا. ئیحسان سەبری چاغڵایانگلی ئەو کاتە لە دێرسیم ئەرکدار دەکرێت و بە فەرمانی "تا لە دەستت دێ بە زووترین کاتدا لەسێدارەدانەکە کۆتایی بێت" دادەنرێت. ئەویش رۆژی یەکشەممە ١٢ی شەو واتە وەک ئەوەی دووشەممە بێت دادوەر و کاربەدەستان دەهێنێت و بە نیوەشەو سزاکە جێبەجێ دەکات.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، جارێکی دیکە بە رای گشتی راگەیەندرا کە هێرش لە دژی کورد پلانی بۆ دانراوە. بەر لەوە باخچەلی لەسەر بەرفراوانبوونی هێرشەکان لە دژی گەلی کورد کە رۆژئاواشی لەناودایە، لێدوانێکی دابوو. ئەردۆغانیش بۆ جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی ئەوە، چی لە دەست دێت دەیکات. ئەردۆغان لە دوا لێدوانیدا ئەوەی خستبووەڕوو کە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی بە جۆلەمێرگ سنوردار نابێت و بەم جۆرە هەنگاوی یەکەمیان ناوە.

ئەو لێدوانە دەریدەخات کە بابەتەکە بە یاسا و دادگا پاساو هەڵناگرێت و بە شێوەیەی روون ئۆپراسیۆنێکی دەوڵەت و حکومەتە.

ئەو دیمەنانەی لە جۆلەمێرگ بینران، لە راستیدا بە شێوەیەکی روون دیمەنەکانی کۆلۆنیالیزمن. ئیتر ناتوانن کۆلۆنیالیزم و داگیرکەری لە کوردستان بشارنەوە. خۆی لە خۆیدا بە گشتی بە رێبازی نائاسایی وەک دۆخی ئاوارتە و پشکنەرانی گشتی کوردستان بەڕێوەدەبەن. بەڵام پرۆپاگەندەی ناڕاست دەکەن و بە رای گشتی ناوخۆیی و دەرەوە دەڵێن، 'ئێمە جیاکاری ناکەین، ئێمە بە شێوەی یەکسان مامەڵە لەگەڵ هەموو هاووڵاتیانمان دەکەین".

لە جۆلەمێرگ تائێستاش شارەوانی بە پانزێر و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گەمارۆدراوە. رێگە نادرێت خەڵکی شارەکە لە بینای شارەوانی نزیک ببنەوە. شارەوانی شارەوانیی گەلی ئەوێیە، گەل بژاردەی خۆی هەڵبژارد، بەڵام بە گەل دەڵێن "من ئیرادەی تۆ بە فەرمی ناناسم. هێزی داگیرکەریم هەیە، من دەتوانم زەوتی بکەم". ستەمەکەیان وادەکات کە دان بە یاساکانی خۆیشیاندا نەنێن. ئەمە وایکرد کە بە شێوەیەکی روون لە رای گشتی ناوخۆ و دەرەوەشدا ئاشکرا بکرێت، ئیتر ناتوانن رووی راستەقینەی خۆیان بشارنەوە. لەبەر ئەوەی گەلی کورد وشیارە و خۆڕاگری دەکات. دەمامکی رووخساریان فڕێ دەدات.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا رایگەیاند، "ئێمە هەڵبژاردنی شارەوانیەکان ساز دەکەین، با گەل بەڕێوەبەرانی خۆیان هەڵبژێرن و خزمەت بە رێکخستنی کارەکان بکەن". لە کوێی جیهان هەڵبژاردن وەک تیرۆر یاخود دۆخێکی مەترسیدار پێناسە دەکرێت؟ ئەو ئەقڵیەتێکە کە تەنیا لای دەوڵەتی تورک هەیە. ئەقڵیەتیان ژەهراوییە. لە دەمیانەوە جگە لە قسەی توندوتیژانە و مەرگ هیچ شتێک نایاتەدەرەوە. بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی لەناوچەکە زیاتر بکەن، بێ پسانەوە هەڕەشە دەکەن. لە دوژمنایەتیان بەرامبەر بە کورد هیچ سنورێک ناناسن. لەو هەرێمەدا پێنج- شەش ملیۆن مرۆڤ دەژین. نیوەی دانیشتوانەکە عەرەبە، هەموو گەل پێکەوە دەژین. بەڵام دێت و دەڵێت 'ئێوە ناتوانن هەڵبژاردنی شارەوانی ئەنجام بدەن. من ئەوێ دەڕوخێنم و رێگە بە مانەوەی تیرۆریستان لەوێ نادەم'. ئایا لە جیهاندا 'تیرۆریستستان'ێک بە هەڵبژاردن دامەزراوە؟ کەسێک هەیە شتی بەو جۆرەی بیستبێت؟ بەڵام مێشکی دەوڵەتی تورکی نەژادپەرست و قڕکەر بەم جۆرە کاردەکات.

گەلی کورد و لایەنە دیموکراتیکەکان، ئەو هێزانەی بانگەشە دەکەن کە ئۆپۆزسیۆنن، ناچارن ناڕەزایەتی دەربڕن و بەرخودانێکی بەهێز رێکبخەن. ئەگەر ناڕەزایەتی و بەرخودانێکی کاریگەر نیشان نەدرێت، شارەوانیەکانی دیکەش داگیردەکەن و ئەردۆغان و باخچەلیش وەک بەڵا بەسەر تورکیاوە دەمێننەوە.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا

هـ . ب