لە لەندەن پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بینای کەی سی سی و ماڵی وڵاتپارێزان
لە پایتەختی بەریتانیا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵەی کورد (کەی سی سی) و ماڵی وڵاتپارێزانی کورد.
لە پایتەختی بەریتانیا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵەی کورد (کەی سی سی) و ماڵی وڵاتپارێزانی کورد.
پۆلیسی بەریتانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵەی کوردی لە لەندەن و ماڵی چەندین سیاسەتمەدار و وڵاتپاڕێزی کورد.
راگەیەندرا ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداری سەدان پۆلیس بەڕێوەچووە و دەرگای ماڵەکان شکێندراون.
لەناوەندی کۆمەڵەی کوردی لە هارینگەی گەڕان و پشکنین بەردەوامە و هاتووچۆ لەو شەقامەی ناوەندەکەی تێدایە قەدەغەکراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵی وڵاتپارێزانی کورد، ناو ماڵەکانیان شێواندووە و کەلوپەلەکانیان هەڵڕشتوون.
راگەیەندرا کە تائێستا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا تورکان بوداک، خەباتکارانی ئەنجومەنەکە ئەرجان ئەکباڵ، نوسەر و سیاسەتمەدار عەلی پۆیراز و نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی کورد عەگید کاراتاش دەستبەسەرکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی تورکان بوداکدا براکەی بە انوی خەیری بوداک هەوڵیداوە رێگری لەوە بکات پۆلیس دەرگاکەیان بشکێنێت، بەڵام لەو کاتەدا برینداربووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان عەلی پۆیرازیش بە کەلەپچەکراوی دەستبەسەرکراون و ئەو کەسانەشی لەماڵەکەدا بوو لە سەر زەوی راکێشراون و لەلایەن پۆلیسەوە بە توندوتیژییەوە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد سەعید سوروچ داوای لە وڵاتپارێزانی شۆڕشگێڕ و لایەنە دیموکراتیکەکان کرد لە هارینگەی لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵەی کوردی کۆببنەوە.