لە تەبقە و ڕەقە سەفەربەری پشتیوانی ڕاگەیاندرا

لە کانتۆنەکانی ڕەقە و تەبقە بۆ پێشوازی لە بنەماڵە کۆچبەرەکان و پەیداکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان، گەل خۆبەخشانە دەستیان بە سەفەربەری پشتیوانی کرد.

سەفەربەری

لە کانتۆنەکانی ڕەقە و تەبقەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پێشوازی لە بنەماڵە کۆچبەرەکانی حەلەب و عەفرین و شەهبا، خەباتی هاوکاری مرۆیی بەرفراوان بەردەوامە. مێزی قەیرانەکانی کانتۆنی ڕەقە بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەران ١٤ قوتابخانەی ئامادە کرد و تا ئەم بەیانییە سەدان بنەماڵە لەم قوتابخانانە نیشتەجێ بوون.

بە مەبەستی وەڵامدانەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی کۆچبەران، قوتابخانە و هۆڵە وەرزشییەکان وەک شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی ئامادەکران. لە کانتۆنەکانی ڕەقە و تەبقە، نوێن و ئاوی خواردنەوە و سۆپا و سوتەمەنی بۆ کۆچبەران ئامادە دەکرا.

پشتگیریی تەندرووستی

لە هەردوو کانتۆنەکە گەلی هەوڵی هەمەجۆر دەدەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆچبەران. هەروەها لە نەخۆشخانەی نیشتیمانیی ڕەقە کەمپەینی خوێن بەخشین دەستی پێ کرد.

لە کانتۆنی ڕەقە، ٥ پزیشک خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر بۆ ئەو کۆچبەرانە دابین دەکەن کە لە حەلەب و شەهباوە دێن.

دەستەی تەندروستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیارنامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بڕیارنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لەبەر هاتنی ئەو ژمارە زۆرە کۆچبەرە، بەگوێرەی بەها ئەخلاقی و ئەرکە مرۆییەکانمان، داوا لە هەموو نەخۆشخانەکان دەکەین هاوکاری و خزمەتی پێویست و بێبەرامبەر پێشکەشی کۆچبەران بکەن.

لە دوێنێوە هەزاران دانیشتووی شاری حەلەب و هەرێمی شەهبا و تەل ڕەفعەت ڕوویانکردۆتە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری. لە ئەنجامی هێرشەکان دەیان کەس بە سەختی برینداربوون و زۆر کەس بەهۆی سەرما و برسێتی و کەمی خۆراک و ئاو، کێشەی تەندرووستییان بۆ درووست بووە.