لە هەموو ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی گەریلادا میدیا و ئەندامانی میدیای شەڕی تایبەت دەخرێنە ئامادەباشیەوە و دەست بە چەواشەکاری دەکەن. ئەو گروپە فاشیستانە دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێک هەڕەشە و چەواشەکارییان کرد بابەتەکە دادەخەن و تەنیا چەمکی 'ئەو گەریلایانەی ناتواننن بجوڵێنەوە' لە بیری خەڵکدا دەهڵدرێتەوە. ئەو خەون و ئاواتەی ئەوان تا ئۆپراسیۆنێکی دیکەی شۆڕشگێری بەردەوام دەبێت و کاتێک گەریلا ئۆپراسیۆنێکی دیکەی شۆڕشگێڕی ئەنجامدا سەرەتا شۆک دەبن و دەتاسێن. لەبەر ئەوەی کە دوایین شت کە لە بیری ئەواندا ماوەتەوە، مەگەر ئەوە نەبوو کە ' گەریلا لەناوچووە، ناتوانێت بجوڵێتەوە؟'.
ئەندامانی شەڕی تایبەت ئەم جارەش دەستپێدەکەنەوە کە سناریۆکان شرۆڤە بکەن. لە کۆتاییدا 'ئەوانەی لە پشت و پێش رووداوەکەوەن' دەستنیشان دەکرێن، وەک بەرپرسیاری سەرەکی نیشان دەدرێن و لە کۆتاییدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە بە دڵنیاییەوە سوپای تورک سەرکەوتووە. دوای ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلۆک کە ١٢ی کانونی دووەم لە لایەن گەریلاکانەوە ئەنجامدرا، ئەم کۆمەڵ و تاقمە فاشیستە جارێکی دیکە شۆک بوونەوە. بەگوێرەی ئەندامانی شەڕی تایبەتی تورک بکەری ئەمجارە خەڵکی هەرێمەکەبوون. هاوکارە خۆجێییەکانی ئەوان واتە پەدەکە و بارزانی ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکردووە. بە دارێکی درێژ لە سەر نەخشە گوندەکانی هەرێمەکەیان نیشاندا و وتیان دەبێت ئەو گوندانە لاببرێن و بەم جۆرە خەڵکی ناوچەکەیان کردە ئامانج. هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە دەبوایە ئەوە چارەسەر بکەن..
بارزانی و پەدەکەش بەپەلەپەل و خێرا کەوتنە جموجۆڵ، بۆ ئەوەی دڵی دەوڵەتی تورک خۆش بکەن، بە بێ ئەوەی شەرم بکەن و تەریق ببەنەوە کەوتنە خۆ بۆ چۆڵکردنی گوندەکان. سوپای تورک لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلا زیاتر لە نیوەی سەنگەرەکانی لە هەڕێمی ئامێدی لەدەستدا. ئەوەی ئەمجارەش بە هانایانەوەچوو پەدەکە بوو. پەدەکە سەرەتا بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارانی سوپای تورک لە ناوچەکە ئەرکدار کرا، دواتریش ئامێری کار و شۆفڵیان ناردە ناوچەکە و سەنگەرەکانیان سوپای تورک کە لە لایەن گەریلاوە سوتێندرابوون و لەناوبرابوون، هەوڵیاندا سەرلەنەوێ چاکیان بکەنەوە و قایمیان بکەن. لەم رۆژانەشدا گوشار دەخەنە سەر خەڵکی ناوچەکە و دەستیان بە چۆڵکردنی گوندەکان کردووە. سەرەتا قائیمقامی ئامێدی دەستی کرد بە هەڕەشەکردن لە دانیشتوانی گوندەکانی سپیندار، مژێ و کەونە مژێ بۆ ئەوەی ماڵەکانیان جێبهێڵن و گوندەکان چۆڵ بکەن. دواتریش کە گوندنشینان نەچوونە ژێر بار دەستیان کرد بەوەی لە رێگەی فڕۆکەی شەڕەوە هێڵی کارەبای ئەو گوندانە بۆردومان بکەن و بێ کارەبایان بکەن. پاشان بەرپرسانی پەدەکە پەیوەندییان بە گوندنشینانەوە کرد و پێیان وتن 'ئەمجارەیان گوندەکەتان بۆردومان دەکرێت، پەلە بکەن و گوندەکەتان چۆڵ بکەن'، بۆ ئێوارەکەشی فڕۆکە گوندەکەی بۆردومان کرد.
دوای دوو رۆژیش بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەرفەت بە گوندنشینان درا تا گوندەکە بە تەواوەتی جۆڵ بکەن. هەر سێ گوندەکەی باسمان کرد لە لایەن پەدەکەوە چۆڵ کران و بۆ سوپای تورکی داگیرکەر بوونە گۆڕەپانی ئۆپراسیۆن. سەرباری ئەوەی گوندنشینان زۆر هەوڵ دەدەن بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان، بەڵام پەدەکە رێگەیان پێنادات، بەو گوندنشینانەشی کە زۆر پێداگری دەکەن دەڵێن ' ئەگەر زۆر سوورن لەسەر گەڕانەوە، ئێمە لە مردنی ئێوە بەرپرس نین'. بە شێوەیەکی ئاشکرا سوپای تورک لە ناوچەکە کۆمەڵکوژی دەکات و بارزانی و پەدەکەش هاوبەشی ئەو هێرشانەن. ئەوەی دەوڵەتی تورک لە ساڵانی ١٩٩٠ لە باکووری کوردستان دەیکرد، ئێستا لە سەر دەستی پەدەکە و بە ناوی 'حکومەتی کوردستان'ەوە دەکرێت و لەوە دژوارتر دەکرێت. گوندنشینان کیلۆ کیلۆ بۆیان هەیە خۆراک ببەنەوە، کاتێک لەوە زیاتر بێت، دەبێتە مایەی گرتن و دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراکە. دەبێت ئەوە بە بیربهێندرێتەوە کە نیوەی ئەو کەسانەی ئێستا لە زیندانەکانی پەدەکەدان لەبەر ئەوەی گوایە 'بازرگانیان لەگەڵ پەکەکەدا کردووە'، لەبەر ئەوەی 'هاوکاری پەکەکەیان کردووە' و لەبەر ئەوەی ئەندامی پەکەکە'ن لە زینداندان.
کاتێک بارزانییەکان ئەو خزمەتەیان بە دەوڵەتی تورک دەکرد، هەولێر لەلایەن ئێرانەوە بە موشەکی دوورهاوێژ و درۆن بۆردومان کرا. ئەمەش لە کاتێکدایە بارزانی و پەدەکە هەمان ئەو خزمەتەیان بە ئێرانیش کردبوو. چەکیان لە پارتەکانی رۆژهەڵات داماڵیبوو، کەمپەکانیان پێچۆڵ کردبوون و هەندێک پێشەنگی ئەوانیشیان بۆ دەوڵەتی ئێران بە کوشت دابوو. سەرباری هەموو ئەوانەش دەوڵەتی ئێران نەوەستا و ناوەستێت. لەبەر ئەوەی چەندین ساڵە بۆ ئەوەی داگیرکەری دەوڵەتی تورک رەوایەتی پێبدەن بە هەموو جۆرێک هەوڵیاندا و ئەو بناخە و زەمینەیان بۆ دەوڵەتانی داگیرکەر لەلایەن هەرسێ بارزانیەکەوە سازکرا. سەرباری هەموو ئەوانەش لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنێت، لە ناو حکومەتی ناوەندی کاریگەری و دەستڕۆیشتوویی خۆی بەکاردەهێنێت، بە تایبەتیش وەزارەتی دەرەوەی لەم بابەتەدا بەکارهێنا. هەوڵ دەدات هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە رەوا نیشان بدات و تاوانەکانیان پەردەپۆش بکات. هێشتاش بێ ئەوەی تەریق ببنەوە و شەرم لە خۆیان بکەن دەڵێن 'پەکەکە شەڕی گەیاندووەتە گوندەکانمان'.
لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلادا تابلۆیەکی بەم جۆرە ئافرێندرا. هێزەکانی گەریلا لە تشرینی دووەم تا کانونی دووەم بە چالاکی و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بارەگاکانی تورک لە ئامێدیان سێ جار لە ناوبرد. بەڵام هەر سێ جارەکە پەدەکە کەوتەخۆی و لەماوەی هەفتەیەکدا سەرلەنوێ ئەو بارەگایانەی دروست کردەوە. ئامێر و ئۆتۆمبێلی کار، کەرستەی بیناساز و خۆراکیان بۆ دەهێنێت و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانکەکانی داگیرکەران لە ناوچەکە دەپارێزێت. لە زۆر ناوچەدا پەدەکە بنکەی سەربازی بۆ دەوڵەتی تورک دروست دەکات. دوایین کردەوەشی چۆڵکردنی گوندەکانە.
بارزانی و پەدەکە بەم کردەوانەیان خۆبەدەستەوەدان و نۆکەرایەتی بەسەر گەلی ناوچەکەدا دەسەپێنن، بەڵام گەلی هەرێمەکە بەپێچەوانەوە، لە دژی داگیرکەری دەوەستنەوە و خۆڕاگری دەکەن. دیارترین نمونەی ئەوەش گەریلا هەڵمەتە کە خەڵکی دێرەلوک بوو، بە قارەمانی شەڕی کرد و شەهیدبوو.
هـ . ب