سزای ساڵێک و ٧ مانگ زیندان بە سەر هونەرمەند پنار ئایدنلاردا سەپێندرا

هونەرمەند پنار ئایدنلار بە تۆمەتی 'پرۆپاگەندە بۆ رێکخراو' سزای ساڵێک و ٧ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

دانیشتنی دۆسیەکە لە لقی دووی دادگای سزا قورسەکانی دێرسیم ئەنجامدرا. پنار ئایدنلار و پارێزەرەکە لە هۆڵی لقی ٢٦ی دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبوڵ لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد.

داواکاری گشتی ئەوەی قەبوڵ کرد کە گۆرانیەکانی هونەرمەند لە فێستیڤاڵی مونزور لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕیندا بووە، بەڵام بانگەشەی کرد کە بڵاوکردنەوەیان لەسەر هەژماری فەیسبوک وەک 'پرۆپاگەندەی رێکخراو'ە.

دادگا بە تۆمەتی 'پرۆپاگەندەی رێکخراو' سزای ساڵێک و شەش مانگ و ٢٢ رۆژ زیندانی بەسەردا سەپاند.

هـ . ب