تەرمی دوو گەریلای شەهید ئایهان و گۆکاڵپ بەخاکسپێردرا

تەرمی دوو گەریلا بە ناوەکانی وەدات ئایهان و دیلان و گۆکاڵپ کە لە لجێ شەهیدببوون لە زێدی خۆیان بە خاکسپێردران.

تەرمی وەدات ئایهان (ماهسون هێشەتی) و دیلان گۆکاڵپ (زین ئامەد) کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لە ٣ی حوزەیران لە دەشتەکانی گوندی حەمزە و ئانتیخانی سەربە گەڕەکی بارای ناوچەی کجێی ئامەد شەهیدببوو، لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە ناسرانەوە و دواتر برانە پزیشکی داد لە ئامەد.

تەرمی گەریلای هەپەگە ئایهان برایە گۆڕستانی گوندی هێشەتی خسخێری سێرت. تەرمی ئایهان لە لایەن ژمارەیەکی زۆرەوە پێشوازی لێکراوە و دوای ئەرک و رێورەسمە ئایینییەکان بەخاکسپێردرا.

تەرمی گۆکاڵپ گەریلای یەژاستار کە لەو شەڕەدا شەهیدببوو، لە گەڕەکی ناوەندی بسمل، لە گۆڕستانی تۆکی گەڕەکی شەنتەپە لە ناو گەمارۆی پۆلیسیدا بەخاکسپێردرا.

هاوکات زانرا کە تەرمی گەریلایەکی دیکەش لە پزیشکی دادە.

هـ . ب