مۆردەم کۆبانێ: بەرخۆدانی تشرین چارەنووسی گەلی گۆڕی

لە فەرماندەکانی قەسەدە مۆردەم کۆبانێ لە بەرخۆدانی مێژوویی بەنداوی تشرین وتی: "ئەم بەرخۆدانە چارەنووسی گەلەکەمانی گۆڕی و سەرکەوتن بەدەست دەهێنین."

یەکێک لەو کەسانەی لەبەرخۆدانی مێژوویی بەندوای تشریندا ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە فەرماندەی قەسەدە و شەڕڤانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین فەرماندە مۆردەم کۆبانێییە، کە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە خۆی گەیاندووە بە بەنداوی تشرین بۆ تێکشکاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە دواکەوتووەکانی.

شەڕڤانان گۆڕەپانەکەیان لە هێرشی چەتەکان پاراست

لە بەرەکانی پێشەوەدا بە فەرماندەیی مۆردەم کۆبانێ، بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوەدەبرێت. ماوەیەکی زۆرە لەسەنگەرەکانی گوندەوارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبجدا بەرخۆدانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبرێت. لە گوندی قشلی تا گردی سیراتەل هەموو هێرشی چەتەکان بەرپەرچ دراونەتەوە. بێگومان لەم بەرخۆدانەدا یەک لەو فەرماندانەی ڕۆڵی هەیە لە سەرکەوتنی بەردخۆدانەکاندا فەرماندە مۆردەم کۆبانێییە. کە لەگەڵ هەموو هێرشێکدا فەرماندەیی دەکات و بەوپەڕی وریاییەوە کارەکەی دەکات و لەگەڵ شەڕڤاناندا گۆڕەپانەکە لە هێرشەکان دەپارێزن.

لێرە بەدواوە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن

لە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا چەتەکان هێرشێکییان لە دژی سەنگەرەکانی شەڕڤانانی یەپەژە-قەسەدە ئەنجامدا. شەڕڤانانی خۆڕاگر هێرشەکانیان تێکشکاند. لە دوای ئەمەوە جۆش و ورەی شەڕڤانان لە تونێلەکانی شەڕەوە بەررزتر بووەوە. لەوێ فەرماندەی بەرەکە مۆردەم کۆبانێ لەڕێگەی ئامێری بێتەلەوە ئەم قسانەی بۆ شەڕڤانان کرد: "ئەم بەرخۆدانە چارەنووسی تەواوی گەلەکەمانی گۆڕی. بۆیە لێرە بەدواوە بەرخۆدانەکان سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەخات. بەرخۆدان ژیانە..." لەگەڵ قسەکاندا و لە نێو بەرخۆدان ژیانە دەنگی شەڕڤانان بە بەرزییەوە: بەرخۆدان ژیانە، ژن ژیان ئازادی.

بە گەورەبوونی بەرخۆدانەکان هێرشەکان زیاتر تێکدەشکێت

لە نێو بەرخۆدانی مانادار و بێهاوتای بەنداوی تشریندا، لە نێو شەڕڤانانی قارەمان و گەلی وڵاتپارێزی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستاندا پەیوەست بوونێکی قوڵی ئایدیایی و مەعنەوی لە ئارادایە. ئەوەی بوومە شاهیدحاڵی ئەوەیە تابێت بەرخۆدانەکان گەورەتر دەبێت و هێرشەکان تێکشکێنراوتر. بێگومان لەگەڵ بەرفراوانبوونی سەرکەوتنەکاندا ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو چەتەکاندا زیاتر دەبێت. بۆیە لەگەڵ تێکشاندنی هەر هێرشێکدا دەنگی بەرزی درووشمی "بەرخۆدان ژیانە و ژن ژیان ئازادی"بەرزدەبێتەوە و سڵاو ئاڕاستەی هەموو گەل دەکرێت.

شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە هەموو گۆڕەپانەکاندان

فەرماندەی قەسەدە پەیوەست بە سەرەتایی هێرشە داگیرکارییەکان ئەمەی گوت: "لە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی بەعسەوە لە نزیکەوە بەدواداچوونی پێشهاتەکان دەکەین. بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرا گۆڕانکاری لە هەرێمەکەدا دروستبێت. بەڵام ئەم گۆڕانکارییانە کە جێگەی باسوخواس بوون، بێگومان لەسەر گەلەکەمان و هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مەترسی درووستەکات. بە گوێرەی ئەو گۆرانکارییە درووستبووانە، لە چوارچێوەی پێویستی سەربازییدا لەم پرۆسەیەدا لە دژی مەترسییەکانی ئێستا هەنگاومان گرتەبەر. لەسەر ئەم بنەمایە وەک هێزەکانی قەسەدە-یەپەژە لە تەواوی هێزە سەربازییەکانمانەوە لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ هەموو گۆڕەپانەکان و درەوەش ئامادە کردبوو.

وەک سەرەتا دەربازی هەرێمی دێر حافیر بووین. دواتر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمی منبج، تشرین، قەرەقۆزاق پێکهێنرا. لە چاورچێوەی پێویستییەکاندا بە ئامانجی تێکشاندنی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، وەک گرووپ دابەش دوو کۆمەڵە بووین، وەک هێزێکی ئامادەبوو خۆمان گەیاندە بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق."

'لەیەکەم ڕۆژەکانەوە هێرشی چەتەکانمان تێکشاند'

فەرماندە مۆردەم کۆبانێ ڕۆژە سەرەتاکانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینی بەم دەربڕینانە هەڵسەنگاند و دەستنیشانیکرد کە ناهێڵن چەتە داگیرکەرەکان بێنە پێشەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "بە هاتنمان بۆ بەنداوی تشرین لە یەککاتدا هێرشە ئاسمانییەکانی دەڵەتی تورک و هێرشی زەمینی چەتەکان پێکەوە ئەنجام دەدران. یەکسەر هەوڵی ئەوەماندا لە لایەکەوە جێگیربوونی خۆمان بچەسپێنین و لە لایەکی دیکەوە وەڵامی هێرشی چەتەکان بدەینەوە. مەودای نێوان ئێمە و چەتەکان زۆر کەم بوو. بۆیە پێکدادانی دژوار لە نێوانماندا دروستبوو. هەموو هەڤاڵانمان بە چەک و گیانی خۆیانەوە بوونە قەڵغان و وەڵامی چەتاکانیان دانەوە و لە ئەنجامدا هێرشەکانمان تێکشاند. هەر لەیەکەم ڕۆژەوە بە مۆراڵی بەرخۆدانەوە دەمانگوت رێگەنادەینە چەتەکان و خاوەنی بڕیارداری بووین."