ڕوانینەکانی هەڵۆیەک؛ فەرماندە ئورهان بینگۆل

فەرماندە ئورهان بینگۆل وەک هەڵۆیەک کە ژیانی نێو قەفەسی سیستەمی سەرمایەداری پێ پەسەند نەکرا، لەسەختترین دۆخی شۆڕشی ڕزگارییدا لەسەر لوتکەی چیاکانی زاگرۆس نیشتەوە و ٣٣ ساڵ بێ وچان تێکۆشا.

ژیان ئاڵۆز بووە، ڕووداوەکان زۆرن ئەمەش وایکردووە شتانێکی زۆر ڕوویانداوە و پێمان نەزانیووە، بەڵام مێژوو هەمووکات سەر-ڕاست بووە بەرامبەر بەخۆی. هەرگیز هیچ شتێکی خاوەن بەهای ژیانی لە خۆیدا ونناکات. مێژوو لە شێوەی لەپی دەستەکانمانە، چنگە و پێنج پەنجە، پێنج پەنجەی بە چڕنۆک، هەرچی ڕوویدابێت و ڕووبدات بە پێودانگی لەپی مێژوودا تێدەپەڕێت. ئەو ڕووداوەی هەڵگری بەهای مرۆڤایەتی بێت جێگەی لە نێو لەپی دەستدا پارێزراوە؛ وننابێت. دەبێتە هەوێن بۆ ڕووداوەکانی دیکە، هەموو ئەو ڕووداوانە لە مێژوویەکی دێرینەوە خۆی هاوێشتۆتە ناو پنتێکی ژیانییەوە و لە تەوژمی "ئاپۆییدا" خۆی شێوەگر کردووە بە بەرگێکی ڕازاوە بە بەهاکانی مرۆڤ-بوونەوە. ئەما لەسەر چڕنوکی پێنج پەنجە؛ پێنج نینۆک هەیە، هەرچی پیسی و نەگریسی هەیە لە ژێر ئەو نینۆکانەدا گلبووەتەوە و لە فۆرمی لیبۆکێکدا و بە ناوکی خیانەتەوە خۆی شاردۆتەوە لە پێش چاوەکانی ژیاندا؛ ژیانێکی خاوەن بەها.

لەسەر لەپی مێژوو ئاپۆیی و لە نێو دڵی ئاپۆییدا بینگۆل

فەرماندە ئورهان بینگۆل (عەلی دینچەر) پێ بە پێ، تاوێر بە تاوێر تا دەگات چیا بە دەشتاییەکان. لە گۆلە ئاوەکانی چەولیک (بینگۆل)ەوە وەک هەڵۆیەک کە ژیانی نێو قەفەسی سیستەمی سەرمایەداری پێ پەسەند نەکرا، بە چاوێکی تیژەوە بە نزیکبوونەوە لە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەستپێکرد، وەک هەڵۆیە باڵیگرت پشت لە ژیانی قەفەس ئاسای-شار و ڕوو لە لوتکەی چیا ئازادەکانی کوردستان; وەک بڵێی لە ئاسمانەوە لە جوانی شاخ و داخ و دار و ئاوی کوردستانی بینبێت هێندە عاشق بە ژیانی چیا بوو. لەسەختترین دۆخی شۆڕشی ڕزگارییدا لەسەر لوتکەی چیاکانی زاگرۆس نیشتەوە. هەرزوو هاوشانی هەڤاڵانی، شان بە شان لەگەڵ هەر جوڵەیەکیاندا گورزییان لە سەربازە لەرزۆکەکانی دووژمن دەدا. پرسینی 'چۆن بژین'ی ڕێبەر ئاپۆی کرد بە بنەمای ژیانی تێکۆشانی و تا دواساتی ژیانی ئاپۆیی لە نێو دڵی خۆیدا ناونشین کردەوە. هەر بۆیە کاتێک لە مێژوو دەڕوانین ئاپۆیی دەبینین، لە نێو دڵی ژیانی ئاپۆیشدا فەرماندە ئورهان بینگۆل...

چاوەکانی بینگۆل بریسکانەوەی حەقیقەت

 یەک لە پرەنسیبە بنەڕەتییەکانی نێو ڕیزەکانی گەریلا پابەند بوون، خۆ-فیدایکرندنە لە پێناو هاوڕێیەتی.

لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٠د فەرماندە ئورهان بینگۆل یەکەم هەنگاوی بۆ نێو ژیانی حەقیقەتی ئازادی هەڵدەگرێت، لە سەخترین کات و ساتی هێرشی قڕکاری فاشیزمی دەوڵەتی تورکدا، بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. هەر لەگەڵ بەشداربوونیدا دەبێتە یەك لە میلیتانە هەرە- بە پرنسیپییەکانی ئاپۆیی. سوێند و بەڵێنی پابەند بوون بە ژیانی گەریلایەتی بۆ هەمیشە لە خۆیدا چەسپاندووە. لە هەموو دۆخەکاندا پانەندبووە بە بنەماکانی هاوڕێیەتییەوە و بووە بە نمونەیە بۆ هەموو ئەوانەی نزیکی بوون. ٣٣ ساڵ تێکۆشان بە بێ ئەوەی بۆ یەک سات دوودڵی تێدا دروستبێت دەستبەرداری بنەماکانی نەبوو. ٣٣ ساڵ تێکۆشان تەمەنی سێ نەوە؛ تەمەنی گەنجی خۆی، منداڵەکەی، نەوەکەی. چ مۆراڵێکە چ خۆ ڕاگرییەکە! گەر پرەنسیپی ژیانی گەریلایەتی لەسەر پێودانگەکانی ئاپۆیی نەبێت ئەوا هەرگیز هیچ هێزێک نیە هێندە خۆڕاگربێت. بەڕاستی ڕەوایە کاتێک دەڵێیین؛ لەم سەردەمە قێزەونەدا مێژوو قەرزداری بەها مرۆڤایەتییەکانی پەکەکەیە.