ئەوان بوون بە ڕۆحی سەردەمی نوێی پەکەکە

هێندەی تێکۆشانیان، شەهیدبوونی دوو قارەمانی کوردستان بە ناوەکانی شێخموس ملازگر و ئاسۆ فەرزادیش شکۆدار بوو. ئەوان تەسلیم نەبوون و دڵی دوژمنیان خۆش نەکرد. بە بەرخۆدانی خۆیان بوونە نوێنەری ڕێگای ئازادیی، بوونە ڕێبازی سەرکەوتن.

هەندێ سات هەیە هەموو ژیانت دەگۆڕێت. هەموو شتێک کە دەیزانیت لە ڕابردوودا دەمێنێتەوە و هەرچەندە بژیت بەس نابێت بۆ تێگەیشتن لەو ساتانە. ساتێک هەیە ژیانی ڕابردوو کۆتایی دێت و خۆت لە سەرەتای مێژوویەکی نوێدا دەبینیتەوە. ناوی ئەوانە دەلال، لەیلا، یاشار، شیخمۆس و ئاسویە، بەڵام ڕۆحیان خەیری، کەماڵ، زیلان و بیریتانە. لە سەردەمی جیاوازدا بۆ یەک ئامانج تێکۆشانیان کردووە و وتیان: "یان ئازادی یان ئازادی، یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن" بەم شێوەیە ئازادییان بەدەست هێنا. وێنەکانی شەهید ئاسۆ فەرزاد و دوا ساتەکانی شەهید شێخموس مەلازگر (یەڵماز ئۆنەر) ئێمەیان بە ڕاستی سوتێنەری ژیان ئاشنا کرد. ئەو ژیانەی کە باوەشیان بۆ ئاوەڵا کردبوو، ئازار و خۆشی ژیانی لە دڵماندا زیندوو کردەوە. من عاشقی ئامانجەکەیان و ئەو ڕاستییەم کە بەدوایدا گەڕاون. جارێکی تر ڕاستی پەکەکەیان لە دژی دوژمنی ترسنۆک نیشان دا. ئەمانە ئەو ساتانە بوون کە جارێکی تر هەستم بە خۆم کردەوە.

ئەمە داخوازی شەهیدەکانمانە. هەتا کوردستان داگیرکراوبێت نە خەوتن، نە خواردن، نە ژیانێکی ئاسوودە واتایان نابێت. ئەوان  وتیان ناتوانی لەگەڵ دوژمنێک بژیت کە هەموو ڕۆژێک سووکایەتیت پێدەکات، لەگەڵ دوژمنێک بژیت کە هەموو ڕۆژێک زیندانی و دەستگیرت دەکات، لەگەڵ دوژمنێک بژیت کە دایکت لەسەر زەوی دەکوژێت و خوشکت دەڕفێنێت و ئەشکەنجەی دەدات، ناتوانیت بژیت نا. ئەوان دوا قسەیان ئەمەیە کە "قبووڵکردنی دوژمنێک کە تەنانەت وەک کۆیلەیەک حیسابت بۆ ناکات و ژیان لەگەڵ دوژمنێک کە نکۆڵیت لێدەکات، بێ ئەخلاقییە و حەرامە و قبووڵ نەکراوە". هەم تێکۆشانیان جێی شکۆمەندی بوو و هەم شەهیدبوونیان. بە تەسلیم نەبوونیان، دوژمنیان دڵخۆش نەکرد. بە هەڵوێستی خۆیان نوێنەرایەتی ڕێگای ئازادی و سەلماندنی سەرکەوتنیان دەکرد. ئەوان نیشانیان دا کە مرۆڤ چەندە پیرۆزە لە پێناو ژیانێکی شکۆمەندانەدا  گیانی خۆی بەخت بکات.

هەرچەند زمانم توانای وەسفی تێکۆشانی ئەم قارەمانانەی کوردستانی نییە، بەڵام هەوڵ دەدەم باسی ئەو ساتانە بکەم کە دڵ تەنگیان کردم و هەستەکانمیان هەژاند.

وێنەکانی شەهید ئاسۆ و دوا ساتەکانی شەهید شێخموس ملازگر یەکێکە لەو ساتانەی کە منی گەیاندە حەقیقەتی ژیانی شەڕڤانێک. ئەو ژیانەی کە باوەشیان بۆ کردبووە، ئازار و خۆشی ژیانی لە دڵمدا زیندوو کردەوە. من عاشقی دۆزی ئەوان بووم، عاشقی ئەو ڕاستییە بووم کە ئەوان شوێنی کەوتبوون. جارێکی تر حەقیقەتی دوژمنی نامەرد، ڕاستی پەکەکەیان هێنایە بەر چاوم. ئەوانە ئەو ساتانە بوون کە جارێکی تر هەستم بە خۆم کردەوە، چونکە ئەستەمە بۆ کوردێک کە هەستی بە دوژمنەکەی کردبێ بە ئاسانی خەوی لێبکەوێت، بەڵام لەوانەیە لە ئیشکگریی درێژخایەندا خەو بیباتەوە. بەڵام داخوازی شەهیدان ئەوەیە کە تا داگیرکەر لە کوردستاندا بێت، نە خەو، نە خواردن، تەنانەت ساتێکی ئارامیش بوونی نابێت. پەیامی ژیانیان ئەوە بوو کە ناتوانیت لەگەڵ دوژمنێک بژیت کە هەموو ڕۆژێک سوکایەتی بە بوونت دەکات، زیندانت دەکات و بەهەموو شێوەیەک لە هەوڵی لەناو بردنی تۆیە.

هەڤاڵ شێخموس مەلازگر بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ لە هێڵی تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ئاپۆیی بوو. ئەو فەرماندەی گەورەی پرسی ڕاستی گەلەکەی بوو. لە هەموو شاخێکی کوردستان شوێنی تێکۆشانی هەیە. بەرگەی هەموو جۆرە بارودۆخێکی سەخت و زەحمەتی گرت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زەردەخەنەی سەر لێوی منداڵەکان کەم نەبێتەوە. شەهید شێخموس لە تەمەنی لاوێتیدا لە سەر ڕێگای حەقیقەت و ڕاستیدا هەنگاوی هەڵێنا و گەنجی خۆی فیدای گەنجانی کوردستان کرد بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانی کورد لە ژێر تانکەکاندا لە کوچە و کۆڵانەکاندا نەکرێنە ژێرەوە و لە دوی زرێپۆشەکاندا ڕانەکشرێن، لە هەلیکۆپتەرەکانەوە فڕێ نەدرێن و پارچە پارچە نەکرێن بۆ ئەوەی لە وڵاتێکی ئازاددا بژین. سات بە سات ژیانی خۆی لە پێناو ئازادی دا تەرخان کرد. بوو بە فەرماندەی کات و ساتە ناخۆشەکان. لە ماوەی ٣٢ ساڵ ژیانی شۆڕشگێڕیدا، خۆی بە شایستەی ژیانێکی تر نەدەزانی جگە لە ماندووبوون و تێکۆشان. بوو بە بنیاتنەری ژیانی ئازاد و بە پێگەی فەرماندەیی خۆی نیشانی هەمووانی دا کە ژیان و مردن چۆن چیە و چۆن دەبێت. شەهید شێخموس مەلازگر و جەنگاوەرانی ژێر فەرماندەیی، شکستیان بەو داگیرکەرانە هێنا کە دەیانگوت گەریلا لە باکور نەماوە. درۆ و چەواشەکارییەکانی شەڕی تایبەتی دوژمنی بێ کاریگەر کرد و پلانەکانی تێکشکاند.

هەڤاڵ شێخمۆس بوو بە حەقی، کەمال، خەیری و مەزڵومی هاوچەرخ. وتی 'خۆبەدەستەوەدان دەبێتە ناپاکی' و'بەرخودان رێگەی ژیانی شکۆمەندانە و سەرکەوتنە'. . بە دەنگی تفەنگەکەی لە شاخەکانی سەرحەد هاواری ئازادی دەکرد. وەک گەلی سەرحە دسەری نەیهێشت دوژمن خۆشی و چێژی سەردانەواندن بچێژێت.

 ئەوانەی لە نزیکەوە بۆ دواجار بینیان، سەبارەت بە شەهید شێخموس دەڵێن: "فەرماندە شێخموس پەنجەی خستۆتە سەر پەلەپیتکە، کاتێک داگیرکەران تەرمەکەیان بینی، لە توڕەییەوە ویستوویانە جەستەی پارچە پارچە بکەن". دوژمن تەنانەت لە تەرمی ئەو فەرماندە گەورەیەی کە ڕێگای حەقی، کەمال، خەیری و مەزڵومی گرتبووەبەر، ترسی هەبوو، چونکە دوژمن دەیزانی فەرماندەی گەورە شێخموس شانازی گەلێکە و خاراوی رەنجێکی ٣٢ ساڵەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دوژمنان دەیانویست جەستەی ئەشکەنجە بدەن. بەڵام دۆست و دوژمن زۆر باش دەزانن کە بە پارچەپارچەکردنی تەرمی گەریلا یان فەرماندەیەکی پەکەکە ناتوانن زیان بە کەرامەت و شەرەفی گەلی کورد بگەیەنن. ئەو فەرماندە شکۆمەندە تا دوا سات وەک چۆن شەڕی کرد و دەستی لە پەلەپیتکە هەڵنەگرت، بەو جۆرەش بە شەڕ و ئیرادەی خۆی پارێزگاری لە شکۆی کوردستان کرد.

ئاسۆ فەرزاد: لە ئەدەبیاتی ئێمەدا بوو بە قەڵای تەسلیم نەبوون

شەهیدانی کوردستان بە خوێنی خۆیان مێژوو دەنووسنەوە. شەهید ئاسۆ فەرزاد یەکێکە لەو قارەمانانەیە. ئاسۆ فەرزاد گریلایەکی لێهاتوی سەردەمی نوێ بوو. هەمیشە لە هەوڵەکانیدا بۆ ژیانێکی ئازاد بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕا. وزەی گەنجی لە دڵیدا وەک گڕکانێک لە بەرامبەر دوژمنی خوێنڕێژ دەجۆشا. گەریلا ئاسۆ وەک هەر هەڤاڵێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە حەز و خواستێکی زۆرەوە لە دژی هێرشەکانی دوژمنی داگیرکەر ڕوودەکاتە دێرسیم. بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئاتاکان و زیلان و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری، ڕێگایەکی دوور و مەترسیدار ڕۆیشت. مەترسیەکان زۆر بوو، دوژمن شەڕێکی تایبەتی لە کوردستان دەستپێکردبوو، بە تەکنۆلۆژیا و بەکرێگیراوەکانی و تۆڕی زانیارییەکانی، لە هەموو شوێنێکی کوردستان بنکە و بازگەی سەربازی داناوە و هەموو شوێنێکی پڕ کردووە لە کۆنترا و سیخوڕ. بەڵام ئاسۆ سڵی نەکردەوە، هەموو ئەم بەربەستانەی یەک بە یەک تێپەڕاند.

 نیشانی دا کە هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لە پەکەکە بکات لە هیچ کاتێکدا. کاتێک گەیشتە هەرێمی موش، ڕووبەڕووی خیانەتێک بووەوە وەک ئەوەی لە عەلی شێر کرابوو. ئەو خیانەتکارەی کە بە بڕە پارەیەکی کەم خۆی بە دوژمن فرۆشتبوو، شوێنی ئاسۆی بە داگیرکەران ڕاگەیاند. کاتێک بینی داگیرکەران دەوریان داوە، بە هێمنی نارنجۆکەکەی لە خۆیدا پێچایەوە. تابلێتەکەی شکاند بۆ ئەوەی دوژمن زانیاری لێ وەرنەگرێت. هەموو بەڵگەنامە ڕێکخستنیەکانی لەناوبرد. تا دوا سات بەرگریی لە پارتەکەی و گەلەکەی کرد و ئەو هەوڵ و ماندووبوونانەی کە بۆی دابوو نەێهێشت بەفیڕۆ بڕوات. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ تا دوا گولە شەڕی دوژمنی کرد و چووە کاروانی نەمرانەوە.

ئاسۆ فەرزاد پێش شەهیدبوونی لەسەر دیوارەکانی ئەو شوێنەی تێدا بەرخۆدانی کرد، نووسیبووی "پەکەکەیی بوون شکۆمەندییە، لە وێژەی ئێمەدا شتێک نییە بە ناوی خۆبەدەستەوەدان، من پەکەکەییم، هەی ترسنۆکینە!" شەهید ئاسۆ کە تا دوا گولەی لەگەڵ دوژمن شەڕی کرد، ٧ داگیرکەری کوشت و دوژمنی داگیرکەری لەوە پەشیمان کردەوە کە بانگی دەکرد "تەسلیم ببە، تۆ گەمارۆدراویت."

ئێمە لە قۆناغێکداین کە کورد دوژمنایەتییەکی بێ ئەخلاقی و نامرۆڤانەی لەگەڵدا دەکرێت. شەهید ئاسۆ لە وڵامی بانگەوازی دوژمن بۆ خۆبەدەستەوەدان نارنجۆکەکەی وەک هەر جەنگاوەرێکی پەکەکە بە خۆیدا تەقاندەوە. لەو کاتەوە شایەتحاڵی ئەم ساتانە بووم، نەمتوانیوە وەک جاران بژیم. چونکە ئەوەی ڕوودەدات تەنیا ڕاستی نییە، بەڵکو ژیانێکە کە نەزمی دروست کردووە. بەڵام ئەگەر بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێیت، قارەمانەکانی پەکەکە شەهید شێخموس و شەهید ئاسۆ باشترین نموونەکانن.