ئەمریکا: پێویستە عێراق سەروەری خۆی بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بپاریزێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە عێراق کرد، سەروەری نەتەوەیی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بپاریزێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە عێراق کرد، سەروەری نەتەوەیی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بپاریزێت.
دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قوردسی ئێران لە ٣ی کانوی دووەمدا لەدژی بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق ژمارەیەک هێرش ئەنجامدران. دوایین جار ڕۆژی یەکشەمە لەدژی باڵیوزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هێرش ئەنجامدرا.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکان قسەی کرد. پۆمپیۆ دوای ئەوەی بە تەلەفۆن قسەی لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەری عێراق کرد ڕایگەیاند، ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر هێرشەکانی دژی سەرباز و بارەگاکانی عێراق پیشانداوە.
پۆمپیۆ لە تویتێکدا وتی، " پێویستە عێراق بەرپرسیاری خۆی بەرامبەر پاراستنی دیۆپلۆماتەکانی وڵاتەکەی جێبەجێ بکات و داوای کرد، سەروەری نەتەوەیی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بپاریزێت."
ف.ق