دەوڵەتی تورک ٢ کەشتی جەنگی ڕەوانەی لیبیا کرد
وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی جەنگی دەوڵەتی تورک هەڵگری موشەکی دژە فڕۆکە و سیستەمی پاراستنی ئاسمانین گەیشتووەتە ئاوەکانی تەرابلووس.
وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی جەنگی دەوڵەتی تورک هەڵگری موشەکی دژە فڕۆکە و سیستەمی پاراستنی ئاسمانین گەیشتووەتە ئاوەکانی تەرابلووس.
لیوا ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک ٣ هەزار چەتەی لە سوریاوە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی مسراتە و بەندەری تەرابلوس-ەوە هێناوەتە لیبیا و وتیشی: ئەنقەرە تیرۆرێکی مەترسیدارە.
پێشتریش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاندبوو:"تورکیا پەیمانی کۆنفرانسی بەرلینی شکاند، پاریس چاودێری کەشتیەکی تورکی کرد کە چەکداری دەگواستەوە بۆ لیبیا".