سەدر: داوای خۆپێشاندانی یەک ملیۆنی دەکات
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لەدژی هەبوونی هێزە بیانیەکان لە عێراق داوای خۆپێشاندانی یەک ملیۆنی دەکات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لەدژی هەبوونی هێزە بیانیەکان لە عێراق داوای خۆپێشاندانی یەک ملیۆنی دەکات.
لە پەیامێکی نوێدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای لە خەڵکی عێراق کرد، دژی بوونی هێزە بیانیەکان لە ناو خاکی عێراق خۆپێشاندانێکی یەک ملێۆنی ساز بکەن.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەکەی ئاماژە بەوەش دەکات" شۆرشەکەی عێراق نابێت لاینگری رۆژئاوا یاخود بەرەی ڕۆژهەڵات بێت، بەڵکو دەبێت شۆرشێکی ڕاستقینەی گەلی عێراق بێت".
لە ماوەی سەرەتای ئەم ساڵەوە چەن جارێک هەر یەک لە ئێران و ئەمریکا بنکەو بارەگای یەکتریان لە ناو خاکی عێراق بۆردوومان کرد و کردەی سەربازیان ئەنجامدا، ئەم کردە سەربازیانە عێراقیەکانی توڕە کرد، پەرلەانی عێراق لە پێنجی ئەم مانگە پرۆژە بریاری دەکردنی هێزە بیانەکانی لە عێراق پەسەند کرد.
هاوکات دەوڵەتی تورکیاش دەیان بنکەو بارەگای سەربازی و سیخوڕی لە ناو خاکی عێراق و باشوری کوردستان داناوە و ڕۆژانە سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکات بە فرۆکە گوند و چێاکانی کوردستان بۆردوومان دەکات.