سەرۆک کۆمار دوو ڕۆژ مۆڵەت دەدات بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ
سەرۆک کۆماری عێڕاق بەرهەم ساڵەح هەتاکو ڕۆژی جومعە دەرفەتی بەخشیە کوتلە شیعیەکان بۆ دەسنیشانکردنی سەرۆک وەزیران.
سەرۆک کۆماری عێڕاق بەرهەم ساڵەح هەتاکو ڕۆژی جومعە دەرفەتی بەخشیە کوتلە شیعیەکان بۆ دەسنیشانکردنی سەرۆک وەزیران.
بەرهەم ساڵەح سەرۆک کۆماری عێڕاق ماوەی ٢ ڕۆژی بەخشیە لایەنە شیعیەکان بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ بۆ عێڕاق و وتیشی ئەگەر لەم ماوەیەی دیاریکراوە سەرۆک وەزیران هەڵنەبژێرن ئەوکات خۆم یەکێک هەدەبژێرم کە ویستی شەقامی عێڕاقیشی لەسەر بێت.
بەپێی سەرچاوە عێڕاقیەکان سەرۆک کۆماری عێڕاق لە پەرلەماندا ئێوارەی ڕۆژی جومعەی دەسنیشان کردوە وەک کۆتا دەرفەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ لە لایەن شیعەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە خۆپیشاندان و ناڕازی بون بەردەوامە لە سەرتاسەری عێڕاقدا و پەیتا پەیتا گەلی عێڕاق دەست لە هەمو کارە فەرمیەکان هەڵدەگرن و بایکۆتی دەوامی فەرمی و چونی قوتانخانەیان ڕاگەیاندوە و دەیانەوێت فشارەکان بەهێزتر بکەن لەسەر حکومەتی عێڕاق.