لە ئێران تا ئێستا ٤ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤ کەس و تا ئێستا ١٨ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤ کەس و تا ئێستا ١٨ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) گیانیان لەدەستاوە گەیشتە ٤ کەس.
بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، تا ئێستا ١٨ حاڵەت تۆمارکراون.
دوو کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە شاری قوم دەژیان و ناونیشانی دوو کەسەکەی تر ئاشکرا نەکراوە.
لە ئێران حاڵەتەکان لە تاران، ئەراک، قوم و گیلان تۆمارکراون. دوایین جار ژنێک کە بەرەو کەنەدا گەشتی دەکرد، حاڵەتەکەی تێدا دۆزراوەتەوە.
عێراق هاتوچووی ئێرانیانی بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کرد.
لە ئێستادا عێراق و باشووری کوردستان هەموو دەروازە سنوریەکانی بە ڕووی گەشتیار و هاوڵاتیە ئێرانیەکاندا داخستووە.
ف.ق