هێزی كڵاوشینەكان هەڵوەشێندرایەوە
موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەوتی سەدر هەڵوەشاندەوەی هێزی کڵاوشینەکانی ڕاگەیاند، کە پێشتر بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دروستیکردبوو، هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ئەگەر حکومەت بکەوێتە ژێر فشاری حزبەکانەوە ئەوان دژی دەوەستنەوە.

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی چوارخاڵی لەبارەی خۆپیشاندانەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە بڵاوکردەوە.
خاڵەکانی پەیامەکەی سەدر بەم شێوەیەیە:
هەفتەی ڕابردوو، کڵاوشینەکانی سەر بە ڕەوتی سەدر، لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا، هێرشیان کردە سەرخۆپیشاندران و خێمەکانیان سوتاند، بەهۆیەوە پێکدادان درووستبوو، لەئەنجامدا ٨ کەس کوژران و زیاتر لە ١٥٠ کەس برینداربوون، ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە، چەندین وڵات داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، ڕێگا بە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندران نەدات.
ز.ش