بۆ کەسانی بێ سەرو شوێن دەبێت هەوڵدان دەست پێبکات
دایکانی شەممە و لقی مافی مرۆڤی ئەستمبووڵ داوایان لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کرد، هەوڵدان دەست پێبکەن بۆ دیاریکردنی چارەنوسی کەسانی بێ سەرو شوێن.
دایکانی شەممە و لقی مافی مرۆڤی ئەستمبووڵ داوایان لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کرد، هەوڵدان دەست پێبکەن بۆ دیاریکردنی چارەنوسی کەسانی بێ سەرو شوێن.
دایکانی شەمەو لقی مافی مرۆڤی ئەستمبووڵ بەبۆنەی یادی ٣٠ ئاب ڕۆژی جیهانی بێ سەرو شوێنان ڕاگێدراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ئەگەر لە چیرۆکی ئەواندا کرداری وەحشیانە، شینێکی بێ کۆتایش هەبێت واز لە تێکۆشانیان ناهێن لە دژی زووڵم و ستەم تا سەرخستنی دادپەروەری.
هاوکات داواشیان لە دادگاکان کردوە کە دەست لە تاوانبارکردن و سزادان بێنن، دەربارەی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون دواتر بێ سەرو شوێن کراون داوایان کرد بە شێوازێکی بوێرانە لێپرسینەوە دەستپێبکات.
هاوکات لە هەمان ڕاگەیندڕاودا ئاماژە بەوەش کرابوو:" ئێمە داوا لە دەسەڵات دەکەین کە پەیمانی پاراستنی کەسانی بێ سەرو شوێن نەتەوە یەکگرتوەکان ئیمزا بکات و بە گوێرە ئەو پەیمانە هەڵسوکەت بکات. ئێمە داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێو دەوڵەتی دەکەین کە لەرامبەر فشاری زۆری کەس و کاری بێ سەرو شوێن دەست بە هەوڵدان بکەن.
ڕ.ح