به گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی حەماس تا ئێستا ٤٠هه زار و ٤٣٥کەس له غەززه کوژراون

وەزارەتی تەندروستی حەماس لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، تا ئێستا ٤٠هەزار و ٤٣٥کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون.

ئەو شەڕەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بە هۆی هێرشی حەماس بۆ سەر خاکی ئیسرائیل شەڕ دەستی پێکرد، ١١مانگی تێپەڕاند. بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حەماس، تا ئێستا ٤٠ هەزار و ٤٣٥ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوژراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حەماس، لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٣٠کەس کوژراون. هەروەها ڕاگەیەندراوە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا  ٩٣ هەزار و ٥٣٤ کەس لە کەرتی غەززە بریندار بوون.