بەرپرسێکی دەم پارتی وردەکاریی دیدارەکەی شاندی ئیمراڵی ئاشکرا کرد
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەرپرسێکی دەم پارتی خستوویەتیەڕوو، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر هێزە هەژموونخوازەکان هەوڵدەدات مۆدێلی پێکەوەژیان بنیات بنێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەرپرسێکی دەم پارتی خستوویەتیەڕوو، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر هێزە هەژموونخوازەکان هەوڵدەدات مۆدێلی پێکەوەژیان بنیات بنێت.
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتووە لە پەرلەمانتار پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر یەکەمجار لە ٢٨ ی کانوونی یەکەم دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. شاندەکە بۆ دووەم جار لە ٢٢ ی کانوونی دووەم چوونە دوورگەی ئیمراڵی و دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا.
شاندەکە دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا دەربارەی سەردانەکە گوتبووی: "هەوڵەکانی بەڕێز ئۆجالان بۆ چارەسەر بەردەوامە".
بەرپرسێکی دەم پارتی وردەکاری دیدارەکەی بۆ پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئاشکرا کرد. بەگوێرەی هەواڵەکە، لە دووەمین دیداری ئیمراڵییدا، بەرپرسێکی دەوڵەتی تورکیش ئامادەبووە. دووپاتکراوەتەوە، زیندانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەشداری دیدارەکە نەبوون، بەڵام بەشداری هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.
گۆشەگیری
بەرپرسەکە ڕایگەیاند پەیامی "بۆ ئەوەی کە چارەسەری بە شێوەیەکی چالاک پێکبهێندرێت دەبێت بەزووترین کات هەلومەرجەکانی ئەو خەباتە بڕەخسێندرێت" کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە لەناو ڕای گشتییدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرا و لەلایەن پەکەکە، کەجەکە و گەلی کوردەوە چەندین جار جەختی لێکراوەتەوە، ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی عومەر ئۆجالانەوە وتی "گۆشەگیریی بەردەوامە" و بۆ چارەسەرییەکی بەردەوام ئاماژەی بەوەدا "گرنگ نییە من لە کوێم، بەڵکو دەبێت دەرفەتەکان بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە گونجاو بن" ئەو بەرپرسە جەختی کردەوە کە ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە هێنایە سەر زمان کە لەژێر هەر هەلومەرجێکدابێت خاوەنی هێز و ئیرادەی چارەسەرییە. چارەسەری و ئاشتی تەنها بە تورکیا سنوردار ناکرێت؛ ئاماژە بەوەدرا کە بۆ ئەوەی کورد و گەلانی چوار پارچەی کوردستان لە ئێران، عێراق و سووریا بگەن بە ستاتۆیەکی دیموکراتیک، بە دیدێکی فراوانەوە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەو بەرپرسە دووپاتیکردەوە کە بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام و بنیاتنانی چارەسەری، ئامادەکردنی زەمینەیەک یەکێک لە بابەتەکانی سەر مێزی گفتوگۆیە و وتی: "بۆچوونێک هەیە کە دەبێت چوارچێوەیەکی یاسایی دیموکراتیل دروست بکرێت کە هەموو گەلانی تورکیا بتوانن بە مافی یەکسان و دیموکراتیک بژین".
"عەبدوڵا ئۆجالان بە ئەرێنی لە کۆبوونەوەکان دەڕوانێت"
ئەو بەرپرسە ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەکان لەگەڵ پارتەکان بە فراوانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ گێڕدراونەتەوە و ئەویش بەشێوەیەکی ئەرێنی سەیری ئەم کۆبوونەوانە دەکات، شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەسەر پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە دانووستانەکان لەگەڵ پەرلەمان دەدات.
وتیشی: "بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەکاریی بۆ چارەسەرییەکی کۆمەڵایەتی دەکات، نەک بۆ چارەسەری لە نێوان حکومەت و ئیمراڵی، پێشکەوتنەکان لەڕێگەی بە کۆمەڵایەتیکردنی ئاشتیی و چارەسەرەکانەوە دێتە ئاراوە".
هەر ئەو بەرپرسە خستییەڕوو، بۆئەوەی ئەم پڕۆسەیە لەسەر ئەم بنەمایە بڕوات، دڵنیایی بدرێت “دەبێت بنچینەیەکی یاسایی بۆ چارەسەری دروست بکرێت”، لە چاوەڕوانی بنگەیەک کە دروست بکرێت.
هەر ئەو بەرپرسە خستییەڕوو، بۆئەوەی ئەم پڕۆسەیە لەسەر ئەم بناغەیە بڕوات، دڵنیایی بدرێت "دەبێت بناغەیەکی یاسایی بۆ چارەسەری دروست بکرێت"، ئێستەش چاوەڕوانییەکان بە ئاراستەی درووستکردنی ئەو بناغەیەن.
هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامن
بەرپرسەکە ڕایگەیاند ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک لەلایەن ڕاگەیاندنی سەر بە دەسەڵاتەوە وەک پرسیاری "ئایا پەکەکە دەست لە چەک هەڵدەگرێت یان نا، بانگەواز بۆ ئەمە کراوە یان نا" پیشان دەدات، ئەمە گفتوگۆیەکی بەردەستە و بەرپرسەکە لە درێژەدا گوتی: "لە ڕووی مێژووییەوە، لە دیدارە نوێکاندا بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرییەکی بێ توندوتیژ و لەسەر بناغەیەکی دیموکراتیک بەردەوام دەبێت". ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەدا، هەتا سەرچاوەی ناچارەسەری و توندوتیژی چارەسەر نەکرێت ئاسان نابێت و وتی: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، پێش هەموو شتێک، دەبێت یاسای بنەڕەتی کە نکۆڵی لێ بەرهەم دێت و سیستەمی نادیموکراتیک دروست دەکات، لاببرێت".
"ڕێگە لە دەستوەردانی هێزە ئیمپریالیستەکان دەگرێت"
بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند دەسەڵات و ستاتۆی گشتیی سووریا ڕوون نییە، نابێت بکەونە ڕەوشێکەوە کە ڕۆژئاوا بە تایبەتی گەلانی دیکە ڕووبەڕووی مەترسی ببنەوە. ئەو بەرپرسە سەرنجی خستەسەر دروستکردنی چارەسەرییەکی نامەرکەزیی و بەمشێوەیە بەردەوام بوو: "لەم دیدارانەدا، تاکە چارەسەری کە دەتوانێت هەم تورکیا، هەم سووریا، هەم عێراق و تەنانەت ئێرانیش ڕزگار بکات، دروستکردنی بناغەیەکی دیموکراتیک و ئاشتییە لەگەڵ هەموو گەلاندا". بەڕێز ئۆجەلان خستییەڕوو، تاکە چارەسەرییەک کە ئێرانیش ڕزگار دەکات ئەمەیە و ئامادەکاریی چارەسەرییەکی مێژوویی دەکات، ئەو دیدگا چارەسەرییانەی دەیخاتە ڕوو، دەبێتە چارەسەرییەک کە دەرگا لەبەردەم دەستوەردانی هەموو هێزە ئیمپریالیستەکان دادەخات، وە کار بۆ ئەم ئامانجە دەکات".
"ئەوەی بکەوێتە ئەستۆمان ئەنجامی دەدەین"
هەرچەندە دیار نییە کەی سەردان دەکرێت، ئەو بەرپرسە ڕوونی کردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە شاندەکە بەپێی هەر داواکارییەکی ئیمراڵی فراوان بکرێت و سەبارەت بە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ وتی: "پێشبینی دەکرێت زەمینەک بڕەخسێنرێت تا بەڕێز ئۆجالان لە کورترین کاتدا سەردانی هەموو پێکهاتە و هێزە پەیوەندیدارەکانی بکات، بەڵام کاتی ئەمە دیار نییە، لە ئەنجامدا ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەری و ئاشتیی بە بەردەوامی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان و دامەزراوەکان بە پێی ڕاسپاردە و میتۆدەکانی بەڕێز ئۆجالان بە کۆمەڵایەتی دەکرێت، شاندەکەی دەم پارتیش ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و لە پەیوەندییەکانی بەردەوام دەبێت".