حەماس بانگەشە دەکات کە ژمارەیەکی سەربازی ئیسرائیلی بە دیل گرتووە، تەلئەبیبیش رەتیدەکاتەوە

حەماس بانگەشەی ئەوە دەکات رۆژی شەممە لە کەمپی جەبالیە لە غەززە بۆسەیان داناوە و ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلیان بە دیل گرتووە، بەڵام سوپای ئیسرائیل ئەو بانگەشەیە رەتدەکاتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی حەماس ئەو هێزانەی ئیسرائیل کە کراونەتە ئامانج لە تونێلێکی کەمپی جەبالیەدابوو و هەموو ئەندامەکانی ئەو هێزە کوژراون، بریندارکراون یاخود بە دیل گیراون".

وتەبێژی باسکی چەکداری بزوتنەوەی ئیسلامی فەلەستین ئەبو عوبەیدە بانگەشەی کرد کە هێزەکانی حەماس بەر لەوەی تونێلێکە بتەقێننەوە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی سەربازیدا گرتووە.

ئەبوعوبەیدە لە هەمان کاتدا دیمەنی کەشێکی نیشاندا کە لە سەر زەوی راکشێندرابوو بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو سەربازە ئیسرائیلیە و بەدیل گیراوە.

سوپای ئیسرائیلیش بە بێ ئەوەی ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی سەربازەکانی بکات رایگەیاند، "ئەوەی روون و ئاشکرایە هیچ سەربازێکیان نەڕفێندراوە و بەدیل نەگیراوە".

دیوانی دادی نێونەتەوەیی بڕیاریدابوو سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی خۆی لە شاری رەفەح کە سەدان هەزار کەسی تێدایە رابگرێت. سەرباری ئەو بڕیارەش رۆژی شەممە سوپای ئیسرائیل درێژەی بە بۆردومانکردنی ئەو شارە دابوو.

هەروەها لە پێناو ئاگربەست و ئازادکردنی زیاتر لە ١٠٠ دیل، هەوڵەکان بەردەوامن.

هـ . ب