حەماس: ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە ٣٩ هەزار و ١٤٥ کەس
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ٣٩هەزار و ١٤٥کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ٣٩هەزار و ١٤٥کەس.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە، کە لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەززەی فەلەستین لانیکەم ٣٩هەزار و١٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٥٥کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ٩٠ هەزار و ٢٧٥ کەس لە غەززە برینداربوون.
لە لایەکی دیکەوە جگە لە خان یونس و ڕەفەح (باشوور)، جبالیا و غەززە (باکوور) کە لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کراونەتە ئامانج، بە پێی ئاماری بەرگری شارستانی هەرێمی، ٨ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوەکە ٣ کەسیان منداڵن.