محەمەد تەقی فازڵ میبۆدی، ئەندامی گروپی توێژهران و مامۆستایانی لقی زانستی قوم، هۆشداریەكی توند بە سەرۆككۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی دهدات و دەڵێت:"ئەگەر ئابوری وڵات سەرڕاست نەكردێتەوە و بەرزبوونەوەی نرخی كەل و پەلەكان رانەوەستێندرێت و هەڵاوسان كەم نەكرێتەوە، دەبێت چاوەڕوانی شۆڕشی برسیەكان بین".
بەگوێرەی ئیسلاحات نیوز، محەمەد تەقی فازل میبۆدی داوای لە رەئیسی كردوە و رایگەیاندوە؛ تا دەرنگ نەبووە رێگەیەك بدۆزنەوە. وتوشیهتی: "هەموومان دەزانین كە ئابوری وڵات پەیوەستە بەگەماروەكانەوە. تا كەی دەتوانن خەڵك بە، وتار و قسەو بەڵێن و جەژنانە دڵخۆش بكەن و هیوایان پێ بدەن؟".
هـ . ب