لە غەززە ٣٠ کوژران کە ١٣یان منداڵە
بەرگریی شارستانی فەلەستینی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ٣٠ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، کە ١٣یان منداڵە.
بەرگریی شارستانی فەلەستینی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ٣٠ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، کە ١٣یان منداڵە.
ئاماری کوژرانی مەدەنییەکانی فەلەستین لە هەڵکشاندایە و هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر پێگە و کەرتە مەدەنییەکان. بەرگریی شارستانی فەلەستین لە راگەیەندراوێکدا ئاماری کوژراوانی فەلەسەتینی لە دوو هێرشی سوپای ئیسرائیلدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ١٣یان منداڵە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە، هێرشی یەکەم لە شاری جبالی ئەنجامدراوە کە دەکەوێتە باکووری غەززە و تێیدا ٢٥ کەس گیانیان لە دەستداوە، لەو ژمارەیە ١٣یان منداڵە. هێرشی دووەم لەسەر گەڕەکی ئەل سابرا ئەنجامدراوە، کە تێیدا ٥ کەس گیانیان لە دەستداوە. ئاماژەش بەوەکراوە هێشتا چەندین کەس لە ژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا گیرییان خواردووە.